رێكەوتی ١٨/٤/٢٠٢٤ رۆژی ٥ شەمە لە كۆلێجی زانست بەرەوو كهمپەینی “کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ئاوەدان بکەرەوە” بەرێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین محمد امین و یاریدەدەری راگر پ.ی.د.زەردەشت احمد تەھا ، بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردن بە توێژی خوێندکاران و بەرەوپێشبردنی بواری زانست و کەمپەینەکە زیاتر لە ٢٦٠ کتێبی زانستییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەشکردن.
بەھاوكاری ھەردوو خوێندكاری كۆلێجمان بەشداربووی كەمپینەكە بریار محمود خوێندكاری قۆناغی چوار بەشی كۆمپیوتەر و سارا بكر خوێندكاری قۆناغی دوو بەشی كیمیا.
لەپای ئەم کارە دڵسۆزە سهنتهرى ههماههنگى و دهستهى گروپى خوێندكارانى خۆبهخش ڕێز و سوپاس و دهستخۆشی خۆیان ئاراستهى بەرێزیان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.