College of Science

🎓📸(وێنەی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤

Fb Img 1711834510897
31 March, 2024

بۆ خوێندکارانی قۆناعی چوار :
وێنەی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
ئاگاداری سەجەم خوێندکارانی قۆناغە کۆتاییەکانی ئەم کۆلێجانەی خوارەوە دەکەین سەبارەت بە وێنەی دەرچوونیان پابەندبن بەم خشتە ومەرجانەی خوارەوە:
1. ئامانج لەم چالاکیە تەنها گرتنی یەک وێنەی دەرچوونە نەک ئاهەنگ وسەیران ودیاری بەخشینەوە ونمایشی ئۆتۆمبێل، وێنەگرتنەکەش تەنها لەماوەی یەک کاتژمێر ئەنجام دەدرێت لە دوای نیوەڕوان بەپێی خشتەی هاوپێچ کە لەلایەن نوێنەری کۆلێجەکانەوە دانراوە و شوێنی وێنەگرتنەکە دابەشکراوە بە سەر هەردوو کەمپی ناوشار و کەمپی نوێ.
2. بە بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ لەپێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی وکەمکردنەوەی ئەرکی دارایی سەرشانی کەسوکاری خوێندکار و پاکڕاگرتنی ژینگە وباخچەکانی زانکۆ بەهیچ شێوازێک ڕێگەنادرێت بە (هێنانی کورسی ومێز، کاری دیکۆرات وڕازاندنەوە، و هێنانی خواردن وخواردنەوە، کامێرای درۆن، دیاری هێنان، ئامێری میوزیک ودەنگبەرزکەرەوە) بۆ ناو کەمپەسەکان.
3. لەپێناو پاراستنی ئاسایش وئارامی ناو زانکۆ ودروست نەبوونی ئەو کێشانەی ڕوبەڕوی خوێندکارەکانمان بۆتەوە لەساڵانی پێشتر، بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل نادرێت بۆ ناو کەمپەسەکان.
تێبینی: خوێندکارانی بەشداربوو تکایە پابەندبن بە بڕگەکانی سەرەوە بەپێچەوانەوە پرسگەکانی زانکۆ ڕێگر دەبن لەهێنانی (مێزوکورسی ودیکۆرات وخواردن وخواردنەوە وکامێرای درۆن ودیاری ئۆتۆمبێل وئامێری میوزیک ودەنگ بەرزکەرەوە وهێنانەژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوێندکار وکەسوکارییان)
بەهیوای سەرکەوتن
د. پێشڕەو حەمەجان عزیز
ی. سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

Latest News

Img 6bff99c184157cdc8b381574a4716b40 V
06/05/2024

🚶‍♂️🧗‍♀️🏃‍♀️گەشتی شاخەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشی بایۆلۆجی

گەشتی شاخەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشی بایۆلۆجی لە وانەی (physical education) بۆ(تەنگی تابین) ناوچەی دووکان لە بەرواری ٢٩ی٤ی٢٠٢٤ ڕۆژی دووشەم بە سەرپەشتی مامۆستا (شوانە حسن) بە هاوکاری بەڕێزان مامۆستا سەروەر و مامۆستا زریان لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرشیەکان ، بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان
سوپاس بۆ هەموولایەک

Read More...
Fb Img 1714937497484
05/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

World Day For Safety and Health at Work

ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لەشوێنی کاردا ))

هەموو ٢٨ی نیسان کەمپینی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کاردا بەڕێوەدەچێت و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار وەک هەمو ساڵێک دروشمی تایبەت بۆ ئەمساڵی ڕاگەیاندووە کە ئەویش بریتییە لە
((لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی))
Exploring the impacts of climate change on occupational safety and Health)) ‌
گۆڕانی کەشوهەوا و شێوازی نەرێنی کەشوهەوا دەتوانێت کاریگەرییەکی توندی لەسەر سەلامەتی پیشە و مەترسییە تەندروستییەکان هەبێت. تیشکی سەروو بنەوشەیی و پیسبوونی هەوا و ڕووداوە پیشەسازییە گەورەکان تەنها چەند مەترسییەکن کە بەهۆی کەشوهەوای توندەوە دەتوانن خراپتر ببن.
لێکەوتە تەندروستییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بریتین لە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، تێکچوونی کارکردنی گورچیلە و بارودۆخی تەندروستی دەروونی.

بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ڕاپۆرتێک و هەروەها بۆنەیەکی جیهانی لەگەڵ وتاردەرانی میوانی شارەزا ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن زیاتر لەسەر چۆنیەتی پاراستنی کرێکاران و وەڵامدانەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لە گۆڕانی کەشوهەوا سەرهەڵدەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا بەناوی دڵنیابوون لە سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار لە گۆڕانی کەشوهەوادا هاتووە کە گۆڕانی کەشوهەوا لە ئێستاوە کاریگەری جددی لەسەر سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران لە هەموو ناوچەکانی جیهان هەیە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار مەزەندە دەکات کە زیاتر لە ٢.٤ ملیار کرێکار (لە کۆی هێزی کاری جیهانی کە ٣.٤ ملیار کەسە) ئەگەری زۆرە لە هەندێک کاتدا لە ماوەی کارکردنیاندا ڕووبەڕووی گەرمای زیادە ببنەوە، بەپێی دوایین ئامارەکانی بەردەست (٢٠٢٠). کاتێک وەک پشکێک لە هێزی کاری جیهانی حیسابی بۆ دەکرێت، ڕێژەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە سەدا ٦٥.٥ بۆ لەسەدا ٧٠.٩ زیادی کردووە.
بەڵام کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر کرێکاران زۆر لەوە زیاترە کە بەرکەوتن بە گەرمای زۆرەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە “کۆکتێلی مەترسییەکان” دروست دەکات، کە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک بارودۆخی تەندروستی مەترسیدار دروست دەکات ,,,,,
لە ڕۆژی
٢٨/٤/٢٠٢٤ ڕۆژی جیھانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی كاردا بە مەبەستی بەشدار بون لەم كەمپینە جیھانیە لەبەشی كیمیای كۆلیجی زانست سیمینارێك تایبەت بەم كەمپینە جیھانیە پێشكەش كرا بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی كیمیا بەڕێزان پ.ی. دنیان نەریمان و پ.ی.د.دیاری ابراھیم باسی دروشمی ئەمساڵیان كرد تایبەت بەم ڕۆژە جیھانیە و گرنگی ئەم بابەتایەن خستە ڕوو بە تایبەتی بۆ خوێندكاران و دەرچوانی بەشە زانستیەكان ….. بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموان

بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجی زنستە‌وە‌‌ دە‌ست خۆشیان لێ دە‌كە‌ین .

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram