College of Science

News

20240518 092054
18/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

 رێكە‌وتی ١٦/٥/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك بە‌رێوە‌ چوو لە‌ كۆلێجی زانست بە‌ ئامادە‌بوونی بە‌رێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین لە‌سە‌ر رە‌نكینگی زانكۆییی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ، بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجە‌وە‌ سوپاسی پێشكە‌شكاران دە‌كە‌ین كە‌ بە‌رێز د.ئە‌رستۆ ناسر بە‌رپرسی رە‌نكینگی زانكۆ و پ.د.كاروان حمە‌مە‌ فرج بە‌رپرسی رە‌نگینكی كۆلێج.
سوپاسی ی.راگری كۆلێج پ.ی.د.زە‌ردە‌شت احمد وە‌ك پێشكار و رێكخە‌ری وۆرك شۆپە‌كە‌.
لە‌ كۆتایی دا سوپاس و پێزانین پێشكە‌ش بە‌ مامۆستایانی كۆلێجی زانست كرا دە‌ورێكی سە‌رە‌كی یان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌روپێشوونی رە‌نكینگی زانكۆی سلێمانی ، لە‌لایە‌ن راگری كۆلێجی زانستە‌وە‌ سوپاس و پێزانین بە‌خشرایە‌ ٦١ توێژە‌ری كۆلێج كە‌ لە‌لایە‌ن سایتی AD Scientists Index ھە‌لبژێراون كە‌ لە‌ كۆی ھە‌موو زانكۆی سلێمانی ١٩٦ مامۆستا لە‌و سایتە‌وە‌ ھە‌لبژێراون كە‌ دە‌وریان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی رە‌نكنیگی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

Read More...
480x320 Develop An Internship Program
09/05/2024

(2024-2023) Internship Program

(2024-2023) Internship Program: بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان
سەنتەرى پەرەپێدانی كار (CDC)ی زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی ئاگادارى خوێندكارانى هەردوو قۆناغى سێیەم و قۆناغى چوارەم (3 – 4)ی سەرجەم كۆليجەكانى زانكۆى سلێمانى دەكات کە ئارەزوومەندن بەشدارى بەرنامەى پەرەپێدانی
تواناكان (Internship Program) بكەن بۆ سالَى خوێندنى (2023-2024) دەتوانن ناوی
خۆیان تۆمار بکەن. هەروەها خولەكە بە سێ قۆناغ دەبێت بۆ هەرسێ مانگی حەوت و هەشت و نۆ (7، 8، 9).

تێبینی/

1- پێویستە لەسەر خوێندکار ئیمەڵی زانکۆ بەکار بهێنێت.

2- هەر خوێندکارێک بەشداری بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان (Internship Program) بکات بە مەشقی هاوینە بۆی ئەژمار
دەکرێت.

3-دوای تەواو کردنی خولەکە بە سەرکەو تویی دەرچوان بڕوانامەی بەشدار بونیان لە لایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکییەوە پێشکەش دەکرێت.

4- بۆ پرسیارو ڕوون کردنەوەی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم
ئیمەڵەی خوارەوە:
Email:[email protected]

پ.ی.م.امير سردار كوێخارشيد
بەڕێوەبەری سەنتەرى پەرەپێدانى كار (CDC)
زانکۆی سلێمانی

Read More...
Img 6bff99c184157cdc8b381574a4716b40 V
06/05/2024

🚶‍♂️🧗‍♀️🏃‍♀️گەشتی شاخەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشی بایۆلۆجی

گەشتی شاخەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بەشی بایۆلۆجی لە وانەی (physical education) بۆ(تەنگی تابین) ناوچەی دووکان لە بەرواری ٢٩ی٤ی٢٠٢٤ ڕۆژی دووشەم بە سەرپەشتی مامۆستا (شوانە حسن) بە هاوکاری بەڕێزان مامۆستا سەروەر و مامۆستا زریان لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرشیەکان ، بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان
سوپاس بۆ هەموولایەک

Read More...
Fb Img 1714937497484
05/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

World Day For Safety and Health at Work

ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لەشوێنی کاردا ))

هەموو ٢٨ی نیسان کەمپینی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کاردا بەڕێوەدەچێت و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار وەک هەمو ساڵێک دروشمی تایبەت بۆ ئەمساڵی ڕاگەیاندووە کە ئەویش بریتییە لە
((لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی))
Exploring the impacts of climate change on occupational safety and Health)) ‌
گۆڕانی کەشوهەوا و شێوازی نەرێنی کەشوهەوا دەتوانێت کاریگەرییەکی توندی لەسەر سەلامەتی پیشە و مەترسییە تەندروستییەکان هەبێت. تیشکی سەروو بنەوشەیی و پیسبوونی هەوا و ڕووداوە پیشەسازییە گەورەکان تەنها چەند مەترسییەکن کە بەهۆی کەشوهەوای توندەوە دەتوانن خراپتر ببن.
لێکەوتە تەندروستییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بریتین لە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، تێکچوونی کارکردنی گورچیلە و بارودۆخی تەندروستی دەروونی.

بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار ڕاپۆرتێک و هەروەها بۆنەیەکی جیهانی لەگەڵ وتاردەرانی میوانی شارەزا ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن زیاتر لەسەر چۆنیەتی پاراستنی کرێکاران و وەڵامدانەوەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لە گۆڕانی کەشوهەوا سەرهەڵدەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا بەناوی دڵنیابوون لە سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار لە گۆڕانی کەشوهەوادا هاتووە کە گۆڕانی کەشوهەوا لە ئێستاوە کاریگەری جددی لەسەر سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران لە هەموو ناوچەکانی جیهان هەیە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار مەزەندە دەکات کە زیاتر لە ٢.٤ ملیار کرێکار (لە کۆی هێزی کاری جیهانی کە ٣.٤ ملیار کەسە) ئەگەری زۆرە لە هەندێک کاتدا لە ماوەی کارکردنیاندا ڕووبەڕووی گەرمای زیادە ببنەوە، بەپێی دوایین ئامارەکانی بەردەست (٢٠٢٠). کاتێک وەک پشکێک لە هێزی کاری جیهانی حیسابی بۆ دەکرێت، ڕێژەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە سەدا ٦٥.٥ بۆ لەسەدا ٧٠.٩ زیادی کردووە.
بەڵام کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر کرێکاران زۆر لەوە زیاترە کە بەرکەوتن بە گەرمای زۆرەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە “کۆکتێلی مەترسییەکان” دروست دەکات، کە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک بارودۆخی تەندروستی مەترسیدار دروست دەکات ,,,,,
لە ڕۆژی
٢٨/٤/٢٠٢٤ ڕۆژی جیھانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی كاردا بە مەبەستی بەشدار بون لەم كەمپینە جیھانیە لەبەشی كیمیای كۆلیجی زانست سیمینارێك تایبەت بەم كەمپینە جیھانیە پێشكەش كرا بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی كیمیا بەڕێزان پ.ی. دنیان نەریمان و پ.ی.د.دیاری ابراھیم باسی دروشمی ئەمساڵیان كرد تایبەت بەم ڕۆژە جیھانیە و گرنگی ئەم بابەتایەن خستە ڕوو بە تایبەتی بۆ خوێندكاران و دەرچوانی بەشە زانستیەكان ….. بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەموان

بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجی زنستە‌وە‌‌ دە‌ست خۆشیان لێ دە‌كە‌ین .

Read More...
1 2 3 5 6
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram