College of Science

News

Fb Img 1711136088622
22/03/2024

!ئامادەکاری شەشەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جیۆکوردستان لەگەڵ شاندێکی دەستەی ڕوپێوی عێراق

Full-text publishing in GeoKurdistan
یاداشتی هاوکاری
بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی جیۆکوردستان
لیژنەی ئامادەکاری شەشەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جیۆکوردستان لەگەڵ شاندێکی دەستەی ڕوپێوی عێراق ڕێکەوتن کە توێژینەوە پێشکەشکراوەکان بەبێ بەرامبەر لە گۆڤاری جیۆلۆجیا و تەعدینی عێراقی بڵاوبکرێنەوە. بە مەرجێک توێژینەوە پێشکەشکراوەکان لە ڕووی زانستیەوە گونجاوبێت بۆ بڵاوکردنەوە. کە لەلایەن گۆڤاری ناوبراوەوە هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ ئەکرێت.
هەریەک لە بەڕێزان د.ئیبراهیم محمدجزا و د.سالم سلێمان و د.دیڤان عثمان لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس. هەروەها هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی دەستەی ڕوپێوی عێراقی دكتۆر صفاء الدين فخري فؤاد وە دكتۆر يونس و الساعدي وە دكتۆر ئەرسلان عثمان، لەگەڵ سکرتاریەتی گۆڤاری جیۆلۆجیا و تەعدینی عێراقی بەڕێزان حيدر حافظ طه و علي احمد داود ئامادەی دانیشتنەکەبوون

**** **** ****

اتفاق تعاون
وقَع وفد هيأة المسح الجيولوجي العراقية الممثل بهيئة تحرير مجلة الجيولوجيا والتعدين العراقية اتفاقية مع اللجنة التنظيمية لمؤتمر جيو كوردستان السادس والذي سيعقد في جامعة السليمانية كلية العلوم على اتفاقية لنشر البحوث المشاركة في المؤتمر بدون مقابل بعد خضوعها لسياقات التقويم العلمي للمجلة واعتمادها كبحوث رصينة، ومثل اللجنة التنظيمية كل من الدكتور ابراهيم جزا رئيس اللجنة والدكتورة ديفان عثمان حسين والدكتور سالم سليمان ومثل جانب مجلة الجيولوجيا والتعدين العراقية كل من السادة رؤساء التحرير الدكتور صفاء الدين فخري فؤاد والدكتور يونس الساعدي والدكتور ارسلان عثمان وسكرتارية التحرير السيد حيدر حافظ طه والسيد علي احمد داود

Read More...
Fb Img 1710712326533
18/03/2024

چەند بڕیارێکى گرنگ لە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستيەوە

چەند بڕیارێکى گرنگ لە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-ەوە

لە زانکۆى سلێمانى، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبۆوەو چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (2024/3/17) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت، کۆبونەوەى ژمارە ٢ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە زانکۆى سلێمانى بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا کە بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، لە دەستپێکدا دواى خوێندنەوەى کارنامەى کۆبونەوەو چەسپاندنى کۆنوسى کۆبونەوەى ڕابردو. لە وتەیەکدا د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سوپاسى ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرد کە سەرەڕاى ئاڵنگارى و قەیرانەکان لە ئێستادا ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى دونیا و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى دیار و بەرچاوە، هەروەها زانکۆکانمان تونیویانە لەڕوى زانستى و بەرزکردنەوەى تواناى ئەکادیمى و کواڵتى هەنگاوى گرنگ بەرەو سەرکەوتن و پێشکەوتن بنێن.

لە بەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ستراتیژى کارکردنمان لەم چەند ساڵەدا بریتى بوە لە فراوانکردنى پانتایى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستان، چونکە لە ئێستادا بازاڕى کارى کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستى بەکادیرى تەکنیکى و پیشەیى و بەستنەوەى ناوەرۆکى پرۆگرامەکانى خوێندن هەیە بەپێداویستییەکان و پەرەپێدانى ئەو سکیڵ و کاراماییانەى کە بۆ بازارى کار پێویستن، بۆ ئەمەش وتى: پێویستە کردنەوەو هێنانەکایەى بەشى نوێ لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان بێت.

لەبارەى بەرنامەى کارى کۆبونەوەکە، تەوەرى یەکەم تایبەت بوو بە داواکارى ژمارەیەک لە قوتابیان و خوێندکارانى (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کە لە تاقیکردنەوەى خولى دووەمى سیمستەرى یەکەم دەرنەچون، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە پێدانى دەسەڵات بە ئەنجومەنى زانکۆکانى کوردستان بۆ بریاردران و یەکلاکردنەوەى کۆى کەیسەکانى هاوشێوە لەناو ئەنجومەنى زانکۆکان.

تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ئالیەتەکانى وەرگرتنى کرێى خوێندنى بەرایی (پارالێل+ ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە بەشێکیان بەهۆى خراپى بارى دارایی تاکو ئێستا کرێى خوێندنیان نەداوە، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت بە ڕەچاوکردنى بارو گوزەرانى دارایى خوێندکاران و قوتابیان، بڕیاریدا بە داشکاندنى (٢٠%)ى لە کرێى خوێندنى بەرایی (پارالێل+ئێواران) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، لە کۆى ئەو پارەیەى کە لەلایەن قوتابیان و خوێندکاران ماوە بیدات، بەمەرجێک پێش (٥/ ٥/ ٢٠٢٤) بە یەک قیست گشت پارەکە بدات، ئەمە تەنها بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) جێبەجێ دەکرێت.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا داواکارى خوێندکاران و قوتابیانى بۆردى کوردستانى کە بەشێوەى پارالێل وەرگیراون و لە سێ یەکەمەکانن و دانەمەزراون بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن، گفتوگۆى لەبارەوە کراو ئەنجومەنى وەزارەت داواکارییەکەى پەسەندکرد.

هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسى ئەنجامدانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان، بەمەبەستى دروستکردنى کێبڕکێى زانستى و ئەکادیمى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەبارەوە کرا، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە ئەنجامدانەوەى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەمەش فەرمانگەى تایبەتمەند لەگەڵ زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست ئەنجامدەدەن.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن بریکارى وەزارەت، کورتەیەک لەبارەى ئەو وۆرکشۆپە پێشکەش کرا کە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوو لەلایەن لێژنەى خوێندنى باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچو، تایبەت بە تاوتوێکردنى پرۆژەى یاساى خوێندنى باڵاى تایبەت لە عێراق، بۆ ئەمەش بریکارى وەزارەت ئەنجامى وۆرکشۆپەکەو دەرەنجامەکانى بۆ ئامادەبوان رونکردەوە.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا چەند پرسێک پەیوەست بە زانکۆکان لە ڕووى کارگێڕى و دارایى و زانستى و ئەکادیمى گفتوگۆیان لەبارەوە کراو پەسەندکران.

Read More...
Img 5ec62ab9a1c9d297239c940c06858433 V
13/03/2024

The Seminar of (Times Higher Education/Impact Rankings) –

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی ماتماتیک-کۆلێژی زانست، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣/٣/٢٠٢٤ سیمینارێک بە ناونیشانی:
(دامەزراوەی تایمز/ پێوەرەکانی ڕانکینی کاریگەریی).
لەلایەن پڕۆفیسۆر د.کاروان جوامێر فرج (سەرۆکی لیژنەی ڕانکینی کۆلێژ) و م.شاباز جلیل محمد (ئەندامی لیژنەی ڕانکینی کۆلێژ) پێشکەشکرا، کە تیایدا باس لە گرنگی هاوبەشی کردنی زانکۆی سلێمانی کرا لە پلاتفۆڕمی کامپەس
ی دامەزراوەی تایمز دا .دامەزراوەی تایمز کار لەسەر ڕانکین و بە نیشتیمانی کردنی زانکۆکان دەکات، بە خۆشحاڵییەوە زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) بووەتە هاوبەش لەگەڵ ئەم دامەزراوەدا و لەمەودوا زانکۆی سلێمانی سەکۆیەکی نێودەوڵەتی بۆ فەراهەم دەبێت و مامۆستاکانی دەتوانن بیروبۆچوونەکانیان لەسەر ئەو سەکۆیە نیشانی جیهان بدەن.
لە بەشێکی تری سیمینارەکەدا، باس لە چۆنیەتی بەشداریکردنی بەشی ماتماتیک، لە بەرزکردنەوەی ڕانکین و بە نیشتیمانی کردنی زانکۆی سلێمانی کرا. جێگەی باسە، لە داهاتوودا هەر کار و چالاکیەکی بەشی ماتماتیک کە لەچوارچێوەی ڕێنماییەکانی دامەزراوەکەدا بێت، بە هەر دوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دۆکیومێنت دەکرێن و لە پلاتفۆڕمی کامپەس ی دامەزراوەی تایمزدا بڵاودەکرێنەوە.

In continuation of the work and activities of the Department of Mathematics-College of Science, today on 13/3/2024 a seminar entitled (Times Higher Education/Impact Rankings) was presented by Professor Dr. Karwan Jawamer Faraj (Chairman of college ranking committee) and M. Shabaz Jalil Mohammed, (Member of college ranking committee). The seminar highlighted University of Sulaimani’s inclusion on the Times Higher Education Campus platform.
Times Higher Education, collaborates with the Times Institute to rank and promote universities nationally. Fortunately, University of Sulaimani has become a partner with this institution and gains an international platform, enabling its faculty to share their insights globally.
Furthermore, the seminar delved into strategies for elevating University of Sulaimani’s ranking and national recognition, with a specific focus on the contributions of the Department of Mathematics. Moving forward, all Department of Mathematics initiatives adhering to the institute’s criteria will be meticulously documented in both Kurdish and English, and subsequently published on the Times Institute’s Campus platform, thereby ensuring broader visibility and recognition.

Read More...
1 2 3 4 5 6
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram