College of Science

🌤سمپۆسزیۆمی تۆڕی کوالێتی هەوا و ئاستەنگیەکانی کەمی داتا بۆ توێژەران لە هەرێمی کوردستان

Fb Img 1715233513663
9 May, 2024

سیمپۆزیۆمی تۆڕی كواڵیتی هەوا و ئاستەنگییەكانی كەمی داتا بۆ توێژەران بەڕێوەچوو:
دکتۆر دیدار عبدالکریم لە‌ بە‌شی بایۆلۆجی، كۆلێجی زانست، ئەمڕۆ ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٤/٥/٦ لە زانکۆی سلێمانی وەک پانێڵیست بەشداری کرد لە (سمپۆسزیۆمی تۆڕی کوالێتی هەوا و ئاستەنگیەکانی کەمی داتا بۆ توێژەران لە هەرێمی کوردستان) بە هاوبەشی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات، هەروەها پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە و کوالێتی هەوا بە مەبەستی ژیانێکی تەندروست بە بەشداری چەندین کەسایەتی دیار و پسپۆڕانی بوارەکە ڕاگەیەندرا.

Latest News

20240518 092054
18/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

 رێكە‌وتی ١٦/٥/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك بە‌رێوە‌ چوو لە‌ كۆلێجی زانست بە‌ ئامادە‌بوونی بە‌رێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین لە‌سە‌ر رە‌نكینگی زانكۆییی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ، بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجە‌وە‌ سوپاسی پێشكە‌شكاران دە‌كە‌ین كە‌ بە‌رێز د.ئە‌رستۆ ناسر بە‌رپرسی رە‌نكینگی زانكۆ و پ.د.كاروان حمە‌مە‌ فرج بە‌رپرسی رە‌نگینكی كۆلێج.
سوپاسی ی.راگری كۆلێج پ.ی.د.زە‌ردە‌شت احمد وە‌ك پێشكار و رێكخە‌ری وۆرك شۆپە‌كە‌.
لە‌ كۆتایی دا سوپاس و پێزانین پێشكە‌ش بە‌ مامۆستایانی كۆلێجی زانست كرا دە‌ورێكی سە‌رە‌كی یان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌روپێشوونی رە‌نكینگی زانكۆی سلێمانی ، لە‌لایە‌ن راگری كۆلێجی زانستە‌وە‌ سوپاس و پێزانین بە‌خشرایە‌ ٦١ توێژە‌ری كۆلێج كە‌ لە‌لایە‌ن سایتی AD Scientists Index ھە‌لبژێراون كە‌ لە‌ كۆی ھە‌موو زانكۆی سلێمانی ١٩٦ مامۆستا لە‌و سایتە‌وە‌ ھە‌لبژێراون كە‌ دە‌وریان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی رە‌نكنیگی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram