کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاڕاستەی سێ خوێندكاری بەشی بایۆلۆجی دەکات بەهۆی بەشداری و سەركەوتنیان لەكۆرسێكی ئۆنلاینی زانكۆی هارڤارد و ڕێكخراوی ساینس پیور، جێگەی باسە لە مەراسیمێکی ڕێزلێناندا کە لە بەرواری ۱۲ی ئاداری ۲۰۲٤ بەڕێوەچوو، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە خوێندكارەكان ، وەکو کۆلێجی زانست هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ ئەم سێ خوێندکارە بەڕێزە دەخوازین ، بەشداریکردن لەم جۆرە کۆرسانەدا یارمەتی زیاتر کرانەوەی خوێندکارەکانمان دەدات بەرەو ئاڕاستەی گەشەسەندن و پەرەپێدانی تواناکانیان لە پاڵ دۆزینەوەی بەهرەکانیاندا لە بوارە جیاوازەکانی زانستدا . شایەنی باسە خوێندكارەكان پێكهاتبوون لە بەهەست نەجمەدین، شەنگە تەها، پەیمان ڕەسوڵ خوێندكاری قۆناغی سێی بەشی بایەلۆجی لەكۆلێژی زانست .