ئەمڕۆ لە بەرواری ٣/٤/٢٠٢٤
بەڕێز پڕۆفیسۆر ( تۆبیاس هارتنیک) سەرۆکی بەشی ئەندازە، جەبر و تۆپلۆجی لە (زانکۆی تەکنەلۆجی کارلسروهە) لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەشی ماتماتیکی زانکۆی سلێمانی
سیماینارێکی لە ژێر ناونیشان
Geometric patterns between order and chaos
سازکرد.
هەر لە چوارچێوەی سەردانە دوو هەفتەییەکەی بەڕێزیان لەگەڵ چەند مامۆستا و خوێندکارێکی بەشەکەمان دیداری سازکرد و وتوێژی دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی کاری
هاوبەش کرد.
سەرۆکایەتی بەشی ماتماتیک بەخێرهاتنی پرۆفیسۆر تۆبیاس دەکات و زۆر سوپاسی دەکا بۆ سەردانەکەی، هیوا خوازین ئەم سەردانەی بەڕێزیان ببێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندی زانستی لەنێوان هەردولا.