College of Science

🎓گفتوگۆی تێزی دکتۆرای (نەورۆز عثمان حسین)

Img 30ddd48d74813c157068e733dfb56027 V
25 April, 2024

PhD. Defence (University of Sulaimani, College of Science, Department of Mathematics) the dissertation discusses
Some New Classes of Continuity and Spaces in Ideal Topological Spaces
‎رۆژ پێنج شە‌‌ممە‌ ڕێکەوتی ٢٥/٤/٢٠٢٤ گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (نەورۆز عثمان حسین) ئەنجام درا لە كۆلێجی زانست بە‌شی ماتماتیک -هۆڵی سازان علی لەژێر سەرپەرشتیاری بەڕێزان (پ.ی د. هەڵگورد محمد دەروێش و پ.ی.د. سرحد فائق نامق)
ناونیشانی تێزەکەی
هەندێک پۆلی نوێی لە بەردەوامی و بۆشاییەکان لە بۆشایی نمونەی تۆپۆلۆجیدا
‎ڕاگرایەتی کۆلێجی زانست پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی خوێندکار و سەرپەرشتیاری دەکات وە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکات

Latest News

480x320 Develop An Internship Program
09/05/2024

(2024-2023) Internship Program

(2024-2023) Internship Program: بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان
سەنتەرى پەرەپێدانی كار (CDC)ی زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکی ئاگادارى خوێندكارانى هەردوو قۆناغى سێیەم و قۆناغى چوارەم (3 – 4)ی سەرجەم كۆليجەكانى زانكۆى سلێمانى دەكات کە ئارەزوومەندن بەشدارى بەرنامەى پەرەپێدانی
تواناكان (Internship Program) بكەن بۆ سالَى خوێندنى (2023-2024) دەتوانن ناوی
خۆیان تۆمار بکەن. هەروەها خولەكە بە سێ قۆناغ دەبێت بۆ هەرسێ مانگی حەوت و هەشت و نۆ (7، 8، 9).

تێبینی/

1- پێویستە لەسەر خوێندکار ئیمەڵی زانکۆ بەکار بهێنێت.

2- هەر خوێندکارێک بەشداری بەرنامەى پەرەپێدانی تواناكان (Internship Program) بکات بە مەشقی هاوینە بۆی ئەژمار
دەکرێت.

3-دوای تەواو کردنی خولەکە بە سەرکەو تویی دەرچوان بڕوانامەی بەشدار بونیان لە لایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمریکییەوە پێشکەش دەکرێت.

4- بۆ پرسیارو ڕوون کردنەوەی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم
ئیمەڵەی خوارەوە:
Email:[email protected]

پ.ی.م.امير سردار كوێخارشيد
بەڕێوەبەری سەنتەرى پەرەپێدانى كار (CDC)
زانکۆی سلێمانی

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram