College of Science

(( هەلسەنگاندنی مەترسی ئاسیشی ماددە کیمیاویەکان لە تاقیگە زانستییەکاندا و چۆنیەتی مامەڵە کردن وکۆنترۆڵ کردنی پاشماوەی ماددە کیمیاویەکان)) ۆرکشۆپێکی

Img Aaed7aceac0f7c4b01bff519be9c529f V
9 March, 2024

لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلیج وسەرپەرشتی بەشی کیمیا لە کۆلیجی زانست ۆرکشۆپێکی دوو ٢ ڕۆژە ڕێکخرا بۆ بابەتێکی گرنگ لەژێر ناونیشانی :

(( هەلسەنگاندنی مەترسی ئاسیشی ماددە کیمیاویەکان لە تاقیگە زانستییەکاندا و چۆنیەتی مامەڵە کردن وکۆنترۆڵ کردنی پاشماوەی ماددە کیمیاویەکان ))

Chemical Security Risk assessment in Scientific Laboratories and How Chemical Waste is Handled and Controlled

ئەم چالاکییە سەرەتای زنجیرەیەک سیمینارو وۆرکشۆپ وخولی ڕاهێنان دەبێت کە تایبەت دەبێت بە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری هەڵسەنگاندنی مەترسی ئاسایشی ماددە کیمیاویەکان و دۆزینەوەی چارەسەرو گرتنە بەری ڕێکاری دروست بۆ مامەڵەکردن وکۆنترۆل کردنی پاشماوە کیمیاییەکان لە تاقیگە زانستییەکاندا کە لە لایەن چەند مامۆستایەکی بەشی کیمیاوە دەبێت کە وەک نوێنەری زانکۆی سلێمانی بەشداربون لە خولی ڕاهینانی چڕو ۆرکشۆپی تایبەت بەم بابەتە بە شیوازی ئەلەکترۆنی وڕوبەڕوو لە وڵاتی ئوردن کە کە تایبەت بوە بە دەزگا ئەکادییمیەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانەوە ولە لایەن وەزارەت خوێندنی باڵاوە- بەڕێوەبەرایەتی دڵنیای و پشكنینەوە نوێنەری هەموو زانکۆکانی بۆ دەستنێشان کراوە بۆ بەشدار بون لەو خولانەدا لەلایەن تاقیگەکانی ساندیای ئەمریکی نێودەوڵەتییوە سەرپەرشتی كراوە لە چوارچێوەی هەردوو پرۆگرامی :

Chemical Security Program and Global Chemical and Biology Security

بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د.دیاری ابراهیم تۆفیق مامۆستا لە بەشی کیمیا و لێپرسراوی بەشی ڕاهێنانی سەلامەتی ڕێکخرابوو بە هاوکاری هەردوو بەڕێزان د.نیان نریمان محمد سەرۆكی بەشی كیمیا و مامۆستا هەنار قادر حسن لە هەردوو ڕۆژەکەدا سیمنارەکان پێشکەش کران .

Latest News

Fb Img 1713549774204
19/04/2024

📚 كه‌مپەینی “کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ‌ئاوەدان بکەرەوە”

رێكە‌وتی ١٨/٤/٢٠٢٤ رۆژی ٥ شە‌مە‌ لە‌ كۆلێجی زانست بە‌رە‌وو كه‌مپەینی “کتێبێک ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێک ‌ئاوەدان بکەرەوە” بە‌رێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین محمد امین و یاریدە‌دە‌ری راگر پ.ی.د.زە‌ردە‌شت احمد تە‌ھا ، بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردن بە توێژی خوێندکاران و بەرەوپێشبردنی بواری زانست و کەمپەینەکە زیاتر لە ٢٦٠ کتێبی زانستییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەشکردن.
بە‌ھاوكاری ھە‌ردوو خوێندكاری كۆلێجمان بە‌شداربووی ‌ كە‌مپینە‌كە‌ بریار محمود خوێندكاری قۆناغی چوار بە‌شی كۆمپیوتە‌ر و سارا بكر خوێندكاری قۆناغی دوو بە‌شی كیمیا.
لەپای ئەم کارە دڵسۆزە سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى و ده‌سته‌ى گروپى خوێندكارانى خۆبه‌خش ڕێز و سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراسته‌ى بە‌رێزیان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram