College of Science

Fulbright – Foreign – Student – Program – For Iraq

3 April, 2024

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ خوێندنى ماستەر ڕادەگەیەنێت

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

1. دەبێت پێشکەشکار دانیشتوی هەرێمى کوردستان و عێراق بێت.
2. پێویستە بەلایەنی کەم دوای دەرچونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.
4. دەبێت پێشخانێکى ئەکادیمی باشى هەبێت.
5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەسپێکردنی بەرنامەی خوێندن.
6. پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بوە یاخود نەبوە.
7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.

تێبینی:
– تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دەبێت.
– دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/٠٥/٢٠٢٤).
– بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری پێشکەش کردن، تکایە سەیری برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینکە بکەن:
( https://www.amideast.org/our-work/find-ascholarship/graduate-study/fulbright/how-to-apply/fulbright-foreign-student-program-for-iraq) ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن.

سەبارەت بە مەرجەکانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە:

1- پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
2- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
3- پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
4- ئاستی توانستی زمانی داواکراو بەندە بە ئاستی داواکراوی خودی بەرنامەکە.
5- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
6- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
8- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

تێبینى:
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram