یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت
دەرچوانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵانی (2019 تاوەکو 2024) ئاگادار دەکەینەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن کە تایبەتن بە(یەکەمین ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی سلێمانی)
یەکەم: ڕۆژی یەک شەممە 25-2-2024 سەردانی بەشەکانی کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون.
دووەم: پێویستە ڕۆژی (دووشەممە) ٤-٣-٢٠٢٤ لە کاتژمێر (٩)ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان، وە کاتژمێر(١٠)ی بەیانی دەبێت لە هۆڵەکە دانیشتبن وڕێو ڕەسمەکە دەست پێدەکات.
سێیەم: دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن بە دانیشتنیان لەشوێنی تایبەت بە میوان نەک لەگەڵ خوێندکارە دەرچووەکان.
تێبینی:
پێویستە خوێندکار ناسنامەیەکی حکومی فەڕمی وژمارەیەکی مۆبایل وبری (٥٠) هەزار دینار بە ئەمانەت لە بەشەکانی کۆلێج دابنێن و دواتر وەریدەگرێتەوە.
!بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک