College of Science

🎓 گفتوگۆی تێزی دکتۆرای (هێمن محمد حسین)

Img 20240430 Wa0050
2 May, 2024

 ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری دکتۆرا (هێمن محمد حسین) لە هۆڵی (١) لە کۆلێجی پزیشکی بەڕێوە چوو.
ناونیشانی تێزی دکتۆرا:
‏(Comparative Study of Cytokines and Fibroblast Growth Factors Levels in Complicated Versus Non-Complicated Type II Diabetic Patients)
ئەندامانی لیژنەکە لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
١- پ.د. طە عثمان اسعد (محوی)- سەرۆکی لیژنە.
٢- پ.د. دڵنیا اسعد محمد- ئەندام.
٣-پ.د. محمد بابەکر مینە- ئەندام.
٤- پ.ی.د. رامیار کمال خدر- ئەندام.
٥- پ.ی.د. هەستیار حمەرشید نجم الدین- ئەندام.
٦- پ.د. کاوە عبداللە محمدامین- ئەندام و سەرپەرشتیار
٧- پ.ی.د.احمد عبدالامیر الخزاعی- ئەندام و سەرپەرشتیاری هاوبەش

دوای گفتۆگۆ تێزەکە بە پلەی نایاب وەرگیرا.
سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی پیرۆزباییەکی گەرم لە خوێندکار و سەرپەشتیارەکانی دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ، هەروەها دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەکە دەکات.

Latest News

20240518 092054
18/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

 رێكە‌وتی ١٦/٥/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك بە‌رێوە‌ چوو لە‌ كۆلێجی زانست بە‌ ئامادە‌بوونی بە‌رێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین لە‌سە‌ر رە‌نكینگی زانكۆییی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ، بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجە‌وە‌ سوپاسی پێشكە‌شكاران دە‌كە‌ین كە‌ بە‌رێز د.ئە‌رستۆ ناسر بە‌رپرسی رە‌نكینگی زانكۆ و پ.د.كاروان حمە‌مە‌ فرج بە‌رپرسی رە‌نگینكی كۆلێج.
سوپاسی ی.راگری كۆلێج پ.ی.د.زە‌ردە‌شت احمد وە‌ك پێشكار و رێكخە‌ری وۆرك شۆپە‌كە‌.
لە‌ كۆتایی دا سوپاس و پێزانین پێشكە‌ش بە‌ مامۆستایانی كۆلێجی زانست كرا دە‌ورێكی سە‌رە‌كی یان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌روپێشوونی رە‌نكینگی زانكۆی سلێمانی ، لە‌لایە‌ن راگری كۆلێجی زانستە‌وە‌ سوپاس و پێزانین بە‌خشرایە‌ ٦١ توێژە‌ری كۆلێج كە‌ لە‌لایە‌ن سایتی AD Scientists Index ھە‌لبژێراون كە‌ لە‌ كۆی ھە‌موو زانكۆی سلێمانی ١٩٦ مامۆستا لە‌و سایتە‌وە‌ ھە‌لبژێراون كە‌ دە‌وریان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی رە‌نكنیگی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram