پەڕتووکێکی زانستی نوێ:
فه‌رهه‌نگى جیۆكیمیاى ئه‌ندامى
ئینگلیزى – كوردى
به‌م دواییانه به‌رهه‌مێكى نووسراوى نوێ له‌لایه‌ن د.ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا( پرۆفیسۆر له‌به‌شى زه‌ویناسى، کۆلێجى زانست، زانكۆى سلێمانى) بڵاوكرایه‌وه ( -978-9922-9992-0-3 ISBN -)، کە پاش ئەوەی بە ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانیدا تێپەڕی زانکۆی سلێمانی بە سوپاسەوە ئەرکی چاپکردنی گرتە ئەستۆ. فەرهەنگەکە لە بەڕیوبەرایەتی کتێبخانەگشتییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە ٢٢٤٥ بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پێدراوە. به‌رهه‌مه‌كه بریتییه له چاپی دووەمی فه‌رهه‌نگێكى ئینگلیزى – كوردى به‌ناونیشانى ” فه‌رهه‌نگى جیۆكیمیاى ئه‌ندامى” . ئه‌م په‌ڕتووكه هه‌وڵدانێكى نووسه‌ره بۆ لێكدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ى زۆرێك له‌و زاراوه گرنگانه‌ى بوارى زانستى جیۆكیمیاى ئه‌ندامى، كه نووسه‌ر پسپۆڕى ئه‌و بواره‌یه.
کتێبه‌كه له‌چوارچێوه‌ى ٢٥٤ لاپه‌ڕه‌ی کاغەزی ئاڕتی ماتی قه‌باره گەورە ( ١٧سم به ٢٤سم) دایە و ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌و خاوەن بەرگێکی ڕەقی زۆر جوانە بە نەخشەسازییەکی نایاب. لەم پەڕتووکەدا هەوڵدراوە بەرامبەری گونجاو بۆ زاراوە بییانییەکان بدۆزرێتەوە، پاشان لێكدانه‌وه و ڕوونکردنەوەیان به‌زمانى كوردى بۆ بکرێت. بێگومان له‌پێناو زیاتر ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یشتنى زاراوەکان لەلایەن خوێنه‌رەوە، فەرهەنگەکە به ده‌یان هێڵکاری و وێنه‌ى جوان پاڵپشتكراون، کە زۆریان لە ئەرشیفی نووسەر خۆیەوە وەرگیراون و ئەوانیتریش لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە وەرگیراوە. یەکیك لە کارە جوان و داهێنەرەکانی، کە لەم پەڕتووکەدا دەبینرێت، ئەوەیە ،کە دانە دانەی وێنەکان ئاماژە بە سەرچاوەکانیان کراوە. له‌كۆتاى فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ئاماژه به لیستى ئه‌و سه‌رچاوانه دراوه، كه سوودیان لێوه‌رگیراون. پاشان فه‌رهه‌نگه‌كه حەوت پاشكۆ له‌خۆده‌گرێت، كه تایبه‌تن به سه‌رچاوه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى ناو فه‌رهه‌نگه‌كه و یه‌كه پێوانه‌ییه‌كانى پێوانه‌كردن و خشته‌ى كاتى جیۆلۆجى و خشته‌ى خولیى توخمه‌كان، هتد. هەرچی بەرگی پەڕتووکەکەیە لە جۆری ڕەقە و نووسینەکەی سەری بەرزە، کە بە نەخشەسازییەکی زۆر جوانی پڕ واتای زانستەکە نەخشێنراوە و لە ناوەوەی پەڕتووکەکە هەریەکێک لە وێنەکانی سەر بەرگەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی ڕوونکردنەوەیان بۆ نووسراوە. بە ڕاستی خوێنەر زۆر بە سانایی لە وێنەکان تێدەگات و کارێکی زۆر سەردەمیانەو زانستیانەیە، کە نووسەر بەکاریهێناوە.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه له ئێستادا له کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی سلێمانی و کتێبخانەی کۆلیجی زانست بەردەستە و خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن سوودی لێوەربگرن. بێگومان ئاواتمان زۆرە لە داهاتوویەکی نزیکدا، کە خانەی پەڕتووک لە زانکۆ‌دا کرایەوە لەوێ بۆ فرۆشتن بەردەستبێت! به‌هیواى ئه‌وه‌ى،كه ئه‌م به‌رهه‌مه كه‌لێنێكى كتێبخانه‌ى كوردى پڕبكاته‌وه و سوودى بۆخوێنه‌ران هه‌بێت. نووسەر لە پێشەکی فەرهەنگەکەدا دەنووسێت : ” كاركردن له فه‌رهه‌نگدا كۆتایی نایه‌ت و خاڵێك نییه بۆوه‌ستان و ئیتر بڵێت لێره‌دا ته‌واو ده‌بێت، بۆیه گومانم نییه، كه پاش چه‌ند ساڵێكى تریش سه‌دان زاراوه‌یتر چاوه‌ڕێده‌كه‌ن، تا بخرێنه نێو فه‌رهه‌نگه‌كه‌وه و له‌ئێستادا ئه‌وه‌ى له‌توانادا بووبێت كارى تێداكراوه و به‌هیوام سوودى هه‌بێت و كتێبخانه‌ى كوردى ده‌وڵه‌مه‌نتر بكات “.
*******
نووسەر لە چەند دێڕێک‌دا:
ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین
– ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
– ساڵی ١٩٨٩ بەکالۆریۆسی لە بەشی زەویناسی لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە.
– ساڵی ١٩٩٣ ماستەری لە هەمان بەش و لە بواری کەڤرەنیشتەنییەکاندا بەدەستهێناوە.
– ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆرای لە بواری جیۆکیمیای ئەندامی لە زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە.
– لە ساڵی ١٩٩٣ وەک مامۆستا لە زانکۆکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا کاری کردووە.
– خاوەنی چەندین توێژینەوە و وتاری زەویناسییە لە گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا.
– حەوت کتێبی زەویناسی بەچاپ گەیاندووە:
– فەرهەنگی زەویناسی ، ٢٠٠٢
– بینراوەی خاوەکان ، ٢٠٠٥
– فەرهەنگی زەویناسی، ٢٠١١
– بنەماکانی زەویناسی، ٢٠١٣
– فەرهەنگی جیۆکیمیای ئەندامی، ٢٠١٥
-زەویناسی وکۆمەڵ، ٢٠١٦
-زەویناسی بۆ منداڵان، ٢٠١٩
– بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆریی فێرکردنی زانکۆی سلێمانی لە ١٩-١-٢٠١٠ تا ٣-٣-٢٠١١.
– ئێستا پڕۆفیسۆرە لە بەشی زەویناسی زانکۆی سلێمانی.
– بۆزانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی بکە: www.univsul.edu.iq