سمینارەکانی کۆلێجی زانست:
کۆمەڵێک مادەی کیمیایی شێوێنەری هۆڕمۆنەکان لە ژینگەی دەوروبەرمان هەن کە رۆژانە بەرکەوتنمان لەگەڵیاندا هەیە. کاریگەری و زیانەکانی ئەم ماددە شێوێنەرانە لەسەر تەندروستی خانمان لەسمینارێکدا دەخرێنەڕوو کە لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بایۆکیمیستری و مامۆستای بەشی کیمیا بەڕێز (د.دێرین محمد نجات)ەوە پێشکەش دەکرێت کە ناونیشانی سمینارەکەی بریتییە لە:
Environmental hormone disrupting chemicals and women’s health
ئەم چالاکییە لەلایەن لیژنەی سمینارەکانی کۆلێجەوە، لەڕۆژی یەکشەممە 10/11/2024 کاتژمێر 11:00-12:00 لەهۆڵی سمینارەکانی کۆلێج، رێکدەخرێت.