College of Science

!واژووکردنی یاداشاتی هاوبەش

Img 55a4672f3ac4f070684402af86f34616 V
7 March, 2024

واژووکردنی یاداشاتی لێتێگەیشتنی هاوبەش
ئیمڕۆ پێنج شەمە ٧-٣-٢٠٢٤ بەڕێز (د.سیروان محسن محمد)  راگری کۆلێجی زانست و(د.محمد فەرەج شذر)  ڕاگری کۆلێجی کۆلێجی زانستی زانکۆی مستنصریە یاداشاتی لێتێگەیشتنی هاوبەشیان واژووکرد بەئامدەبوونی شاندێك لەمامۆستایانی کۆلێجی زانستی زانکۆی مستنصریە دوای وەگرتنی رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی بالا وتویژینەوەی زانستی حکومەتی فیدرالی عیراق و نوینەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا.
هەردوو لایەن جەختیان کرد کەئەم لێتێگەیشتنی هاوبەشە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەکرداری  نیوان هەر شەش بەشەکەی کۆلیجی زانست (کیمیا-فیزیا-زانستی زەوی ونەوت-ماتماتیک-بایولوجی-کۆمپوتەر) زانکۆی سلیمانی لەگەل حەوت بەشی کۆلێجی زانستی زانکۆی مستنصریە(کیمیا-فیزیا-زانستی کەش وهەوا-کۆمپیوتەر-بایولۆجی-مایکرۆبایولۆجی) لەرێگا ئەنجامدانی وورك شۆپ وکۆنفرانسی هاوبەش وسەپەشتیاری هاوبەشی ماستەر ودکتۆراە هەرەوها بلاوکردنەوەی توێژەنەوە لە کوڤاری زانکۆی مستنصریە،هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ تێزی دکتوراه و ماستەر.هەر وەها پ.ی.د.میران اکرم عمر لە بەشی فیزیا دیاری کرا وەك نوێنەری کۆلێجی زانست زانکۆی سلێمانی و د.باسم عبدالسادە وەك نوێنەری کۆلێجی زانستی زانکۆی مستنصریە بۆ دروستکردنەی هەمە ئاهەنگی نێوان هەردوو لایەن..

Latest News

20240518 092054
18/05/2024

💐سوپاس و پێزانین

 رێكە‌وتی ١٦/٥/٢٠٢٤ وۆرك شۆپێك بە‌رێوە‌ چوو لە‌ كۆلێجی زانست بە‌ ئامادە‌بوونی بە‌رێز راگری كۆلێجی زانست پ.ی.د.سیروان محسین لە‌سە‌ر رە‌نكینگی زانكۆییی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ، بە‌ناوی راگرایە‌تی كۆلێجە‌وە‌ سوپاسی پێشكە‌شكاران دە‌كە‌ین كە‌ بە‌رێز د.ئە‌رستۆ ناسر بە‌رپرسی رە‌نكینگی زانكۆ و پ.د.كاروان حمە‌مە‌ فرج بە‌رپرسی رە‌نگینكی كۆلێج.
سوپاسی ی.راگری كۆلێج پ.ی.د.زە‌ردە‌شت احمد وە‌ك پێشكار و رێكخە‌ری وۆرك شۆپە‌كە‌.
لە‌ كۆتایی دا سوپاس و پێزانین پێشكە‌ش بە‌ مامۆستایانی كۆلێجی زانست كرا دە‌ورێكی سە‌رە‌كی یان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌روپێشوونی رە‌نكینگی زانكۆی سلێمانی ، لە‌لایە‌ن راگری كۆلێجی زانستە‌وە‌ سوپاس و پێزانین بە‌خشرایە‌ ٦١ توێژە‌ری كۆلێج كە‌ لە‌لایە‌ن سایتی AD Scientists Index ھە‌لبژێراون كە‌ لە‌ كۆی ھە‌موو زانكۆی سلێمانی ١٩٦ مامۆستا لە‌و سایتە‌وە‌ ھە‌لبژێراون كە‌ دە‌وریان ھە‌بووە‌ لە‌ بە‌رزكردنە‌وە‌ی رە‌نكنیگی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

Read More...
chevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram