بەخشینی بڕوانامەی ماستەر

posted Nov 22, 2019, 4:53 AM by danial muhammed   [ updated Nov 23, 2019, 2:05 PM ]

لەڕێککەوتی ٨/ ئەیلولی/٢٠١٩ کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێجی زانست بەئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان  ڕاگری کۆلێج د.سۆران محمد ممند، سەرۆک بەشی کۆمپیوتەر بەڕێز د.مصطفی ابراهیم خلیل ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج گفتوگۆی ماستەرنامەی بەڕێز (ژیار ڕزگار کوێخا ڕۆستەم) بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکە لەژێر ناونیشانی 

(Classification Brainwave Signals based on Deep Learning for Controlling Electronic Devices)

پۆلێنکردنی شەپۆلەکانی مێشک لە سەر بنەمای فێربونی قوڵ بۆ کارپێکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان

هاوکات توێژەر بەشێک لە توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستیدا بڵاوکردوەتەوە بە ناونیشانی

"Classification of Brainwave Signals Based on Hybrid Deep Learning and an Evolutionary Algorithm"

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان:-

)       پڕۆفیسۆر دکتۆر احمد محمد خورشید (سەرۆکی لیژنە)  زانکۆی دهۆک

)       دکتۆر محمود عبداللە محمد (ئەندام) زانکۆی ڕاپەڕین

)       دکتۆر ایسر عبدلخالق عبدالرحمن (ئەندام) زانکۆی سلێمانی

)       دکتۆرە سۆزان عبداللە محمود (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی سلێمانی

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیج و سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەر پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (ژیار ڕزگار کوێخا ڕۆستەم) دەکەین، پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی ماستەرنەماکەی لە لایەن لیژنەوە بڕیاردرا بە پەسەندکردنی ماستەرنامەکەی. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.


Comments