لەڕێککەوتی ١٩/١٠ /٢٠١٩ کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێجی زانست بەئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێج د.سۆران محمد ممند، سەرۆک بەشی کۆمپیوتەر بەڕێز د.مصطفی ابراهیم خلیل ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج گفتوگۆی دكتۆرا نامەی بەڕێز (ئاڵا عمر احمد) بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکە لەژێر ناونیشانی (Cyber Security - Cyberterrorism) هاوکات توێژەر بەشێک لە توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستیدا بڵاوکردوەتەوە. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان:- 1) پڕۆفیسۆر دکتۆر سۆران ابوبکر محمد سعید (سەرۆکی لیژنە) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 2) دکتۆر فاضل سلمان عبد (ئەندام) زانکۆی گەرمیان 3) دکتۆرە سۆزان عبداللە محمود (ئەندام) زانکۆی سلێمانی 4) دکتۆر کیهان زرار غفور (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی کۆیە 5) دکتۆرە نور غازی محمد (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 6) دکتۆر نزار عبدالقادر علی (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی سلێمانی بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیج و سەرۆکایەتی بەشی کۆمپیوتەر
پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (ئاڵا عمر احمد) دەکەین، پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی
دکتۆرانامەکەی لە لایەن لیژنەوە بڕیاردرا بە پەسەندکردنی دکتۆرا نامەکەی. هیوای
سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. |