لەڕێککەوتی ١٦/١١ /٢٠١٩ کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێجی زانست بەئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێج د.سۆران محمد ممند، سەرۆک بەشی کیمیا، وە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج گفتوگۆی دكتۆرا نامەی بەڕێز (دالیا عارف عبدول) بەڕێوەچوو. دکتۆرا نامەکە لەژێر ناونیشانی (Synthesis of new class of bis-a-aminobenzy1 phenols by the Betti reaction) هاوکات توێژەر بەشێک لە توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستیدا بڵاوکردوەتەوە. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان:- 1) پڕۆفیسۆر دکتۆر ماهر خالد علی (سەرۆکی لیژنە) زانکۆی زاخۆ دهۆک 2) پڕۆفیسۆر هاشم جلال علی (ئەندام) زانکۆی صڵاح الدین هەولێر 3) پڕۆفیسۆر دکتۆر فاروق عمام حوێز (ئەندام) زانکۆی صڵاح الدین هەولێر 4) دکتۆر بارام احمد عمە امین (ئەندام) زانکۆی چرمو سلێمانی 5) دکتۆر عزیز عبدالڵە برزنجی (ئەندام) زانکۆی صڵاح الدین هەولێر 6) پڕۆفیسۆر فائق حمە حسین (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی تیشک بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیج و سەرۆکایەتی بەشی کیمیا پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (دالیا عارف عبدول) دەکەین، پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی دکتۆرانامەکەی لە لایەن لیژنەوە بڕیاردرا بە پەسەندکردنی دکتۆرا نامەکەی. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. |