بەخشینی بڕوانامەی دكتۆرا

posted Nov 22, 2019, 4:14 AM by danial muhammed   [ updated Nov 22, 2019, 4:26 AM ]

لەڕێککەوتی ١٢/١٠/٢٠١٩ کاتژمێر ٩ سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێجی زانست بەئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان  ڕاگری کۆلێج د.سۆران محمد ممند، سەرۆک بەشی کیمیا، وە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج گفتوگۆی دكتۆرا نامەی بەڕێز (نیان نریمان محمد) بەڕێوەچوو. دکتۆرا نامەکە لەژێر ناونیشانی 

(Preparation of Carbon as a Platform for Environmental Applications)

هاوکات توێژەر بەشێک لە توێژینەوەکەی لەگۆڤاری زانستیدا بڵاوکردوەتەوە.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێک هاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان:-

)        پڕۆفیسۆر دکتۆر کافیە مولود شریف (سەرۆکی لیژنە) زانکۆی هەولێری پزیشکی

)        پڕۆفیسۆر دکتۆر ولی محمود حمد (ئەندام) زانکۆی کۆیە

)        دکتۆر لزگین عبدی جمیل (ئەندام) زانکۆی زاخۆ

)        دکتۆر محمد طاهر کریم (ئەندام) زانکۆی سلێمانی

5)         دکتۆر ڕێبوار عمر حسین (ئەندام) زانکۆی صڵاح الدین هەولێر

6)         پڕۆفیسۆر دکتور شیروان عمر بابان (ئەندام) پەیمانگای تەکنیکی گەشە

7)         پڕۆفیسۆر دکتور خالد محمد عمر (ئەندام و سەرپەرشتیار) زانکۆی سلیمانی

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلیج و سەرۆکایەتی بەشی کیمیا پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (نیان نریمان محمد) دەکەین، پاش ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی دکتۆرانامەکەی لە لایەن لیژنەوە بڕیاردرا بە پەسەندکردنی دکتۆرا نامەکەی. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

 

Comments