سةر لةبةيانى 2017/12/05 لة هۆڵى كؤنفرانسى سكوڵى زانست لە زانكۆى سلێمانى كەمپى نوێ كۆنفراسى جيۆ كوردستان 3 دەستى پێكرد كە تا 7/1/12/2017 بەردەوام ئەبێت .

سەرەتايى كۆنفراسەكە بە وتارى (د. ديارى عەلى محمد) ئامادەكارى كۆنفراس و سةرۆكى بەشى جيۆلۆجى سكوَڵى زانست دەستي پيكرد، دواتر وتارى هەر يەكە لە سەرۆكى جيۆلۆجى كوردستان و سەرۆكى زانكۆيى سلێمانى و سەرۆكى سكوڵى زانست وسەرۆكى كۆمەڵى جیۆلوجى عەرەب پێشكەش كرا .

پاشان دوو فليمى ديكۆمنتارى كە لەلايەن بەشى جيۆلۆجى سكوڵى زانست و  كومەڵى جيۆلۆجى كوردستان ئامادەكرابوو نمايشكرا .

(د. ديارى عەلى محمد) ئامادەكارى كۆنفراس و سەرۆكى بەشى جيۆلۆجى سكوڵى زانست رايگەياند: ئامانجى كۆنفراسى جيۆ كوردستان 3 گفتوگۆكردن و بير و رِا گۆڕینەوەیە سەبارەت بە زەويناسى كوردستان بە مەبەستى زياتر تيگەيشتن و هەڵسەنگاندنى بارودۆخى جيۆلۆجى ناوضەكە