News&Events‎ > ‎

Untitled Post

posted Nov 15, 2019, 11:31 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

سەردان...
ئەمڕۆ، ٢٠١٩/١١/١٤، سەرۆکی بەش (پ.ی.د.مشیر مستەفا) هاوڕێ لەگەڵ مامۆستای بەشەکەمان (پ.د. کەمال حاجی کریم) سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانیان کرد، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان (دیدار عبدالقادر)، کە پێری نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا بوو.
لە میانەی سەردانەکەدا، دیاری ستافی مامۆستایانی بەش ، لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەش پێشکەش بە باوکی خوێنکارەکەمان کرا و بە ناوی سەرۆکایەتی و ستافی مامۆستایانی بەشەوە هیوای تەندروستی باش و زوو چاک بوونەوەیان بۆ خوێندکار خواست.

هەروەها سەرۆکایەتی بەش سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ خوێندکارانەی خوێندکارەکەی کرد کە خوێنیان بەخشی و بەردەوام لە نەخۆشخانە هاوڕێی نەخۆش بوون..

شایانی باسە باوکی خوێندکار بە ناوی خێزان و خانەوادەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی بەش و تەواوی ستافی مامۆستایان دەربڕی لەبەرامبەر هەواڵپرسی بەردەوام و سەردانیان.

بە هیوای سەلامەتی و زوو چاک بوونەوە بۆ کاکە دیدار.



 


Comments