News&Events‎ > ‎

مەراسیمی ڕێزلێنان

posted Dec 5, 2018, 2:23 PM by danial muhammed   [ updated Dec 5, 2018, 2:23 PM ]

 ئەمڕۆ 4/12 زە ئامادە بوون بەڕێز ڕاگرو یاریددەری ڕاگر و گشت فەرمانبەرانی کۆلێج مەراسیمی ڕێزلێنان سازدرا بۆ هەر یەک لە خاتوو بەهار شوکت وە بەڕێز هاوڕێ محمود .لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ڕزلێنان و چەپکە گوڵ پێشکەش بە خاتوو بەهار کرا لەپای ئەو خزمەت و تەمەنەی کە بەخشیبووی بە کۆلێج وەماڵئاوای لێکرا کە بەڕێزیان خانە نشین بوون بە داخەوە.هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێز کاک هاوڕێ کرا لە پای ئەو هەموو خزمەتەی کە پێکەشی دەکات بە کۆلێج.لەکۆتایدا وێنەی یادگاری لەگەڵ یەکە کارگێڕیە جیاجیاکانی کۆلێج چرکێنرا.بەناوی گشت فەرمانبەرانەوە سوپاسی بەڕێز ڕاگر دەکەین بۆ سازدانی ئەم مەراسیمە.هەروەها سوپاسی فەرمانبەران دەکەم کە نیوەڕۆخوانێکیان ئاماد کردبوو بۆ ئەو بۆنەیە.