Announcement‎ > ‎

وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتای

posted Jul 1, 2018, 9:31 AM by tara qadir
ئەم کاتەتان باش خوێندکارانی ئازیز
ئاگادارتان دەکەین کە لە ڕۆژی ٢ شەممە (٢ / ٧ / ٢٠١٨) کاتژمێر (١٠) ئەتوانن سەردانی بەش بکەن بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵ.
تکایە ئاگاداری ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بن:
١- خوێندکار دەبێت (ئەستۆپاکی) و (باج)ی پێبێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێت کارت وەربگرێت
٢- بە تەنها خوێندکار خۆی مافی وەرگرتنەوەی کارتەکەی هەیە، بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک  ناتوانێت کارت بۆ خوێندکارێکی تر وەرگرێت تەنانەت ئەگەر باج و ئەستۆپاکی خوێندکارەکەشی پێبێت.
٣- هەر خوێندکارێک باجەکەی وون بووە سەردانی تۆماری کۆلێج بکات بۆ ئەو مەبەستە
٤- ڕۆژی ٤ شەممە بەرواری (٤ / ٧ / ٢٠١٨) کاتژمێر (١٢) دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ڕەخنە (اعتراض)ەکانتان
....بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان
Comments