SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

workshop under the title of (Earth Day" End of Plastic Pollution")

posted Aug 13, 2018, 12:41 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza   [ updated Aug 13, 2018, 12:53 AM ]
The Earth day workshop under the title of "Earth Day and Environmental Ethics" which was held by the department of geology-University of Sulaimani.

ۆرکشۆپى بۆنەى (ڕۆژى زەوى)...
بۆنەى (ڕۆژى زەوى) وەک بۆنەیەکى جیهانى لە ساڵى ١٩٧٠ەوە چەسپێنراوە و لە بەروارى ٢٢ى ٤ى هەموو ساڵێک، لەژێر دروشمێکدا، بە کۆمەڵێ چالاکى یاد دەکرێتەوە. ئەویش دواى ئەوەى لەلایەن چالاکوانى ئاشتى (جون ماكۆنيڵ) لە کۆنگرەى ڕێکخراوى یونسکۆ لە ساڵى پێشتر پێشنیارى ڕۆژێکى کرد بۆ ڕێزگرتن لە زەوى و تێگەشتن لە ئاشتى، بە ئامانجى پاراستنى زەوى و ژینگە هەوایى و خاکى و ئاویەکانى لە پیسبوون، دواى بەرەوپێشچوونى بوارى پیشەسازى و هاتنەکایەى کارگە گەورەکان.

ئەم بۆنەیە کە لە ئەمرۆدا نزیک بە ١٩٢ وڵات و هەرێم یادى دەکەنەوە، هەموو پسپۆڕییە جیاوازەکان و کەرتە گشتى و تایبەتەکان و دامەزراوە حوکمى و ڕێکخراوە ناحوکمەیەکان دەگرێتەوە و هەر ساڵەو لەژێر دروشمێکدا چالاکیەکان چڕدەکرێنەوە، بۆ نموونە لە ساڵى ٢٠١٥دا بۆنەکە لەژێر دروشمى (سەوزکردنى زەوى) و لە ساڵى ٢٠١٦دا لەژێر دروشمى (بە درەختکردنى زەوى) یاد کرایەوە، لە کاتێکدا لە ٢٠١٧دا دروشمەکە گۆڕڕا بۆ (هەڵمەتى ڕاگەیاندن و هۆشیارکردنەوە دەربارەى ژینگە و کەش و هەوا)، ئەمساڵ تۆڕى ڕۆژى زەوى تیشکى خستۆتە سەر ئاگادارکردنەوەى جیهان بۆ (کۆتایی پێهێنانى پیسبوونى پلاستیکى).

لەم ڕووەوە لاى هەمووان ڕوونە کە شیبوونەوەى پاشماوە پلاستیکیە بەکارهاتووەکان دەبنە هۆى پیسبوونى خاک و ئاوى ژێرزەوى و سەرزەوى لە دەریا و دەریاچەکان و گرفت بۆ گیانەوەرانى سەر زەوى، کە دەرەنجام دەبنە گرفتى تەندروستى بۆ ئێمەى مرۆڤ.

ئێمەى جیۆلۆجیان، زەوى وەک ماڵى خۆمان دەبینین و هەمیشە نیگەرانین لە هەر جۆرە پیسبوونێکى، بۆیە وەک سەرۆکایەتى بەشى جیۆلۆجى ئەمڕۆ ۆرکشۆپێکمان پەیوەست بە دروشمەکەى ئەمساڵ سازدا، کە تێیدا لە لایەن مامۆستایانى بەشەکەمانەوە، هەر یەک لە بەڕێزان (د. دارا فایەق و م. سەرخێڵ هاوڕێ) و بەڕێز (خاتوو پۆشیا حسین)ەوە سێ سیمینار پێشکەش کرا، کە ئامانجمان لێى سەربارى خستنەبەرچاوى لە بەربڵاوى بەکارهێنانى مەوادى پلاستیکى لە بوارەکانى ژیاندا بە هۆى خۆڕاگرى ماددەکە و کەمتێچووى، هۆیەکى زۆر مەترسیدارە بۆ سەر زەوى و زیندەوەرانى، هاوکات ئامانجى نزیکمان بەئاگاهێنانەوەى هەموو لایەکە لە کەم بەکارهێنانى مەوادە پلاستیکیەکان و هۆشیارى لە ڕەفتار و ڕەوشتى ژینگەیى و چۆنیەتى مامەڵەى تەندروستە لەگەڵ ژینگەدا.

سەرۆکایەتى بەش سوپاسى خۆى ئاراستەى بەڕێوەبەران و پێشکەشکەرانى ۆرکشۆپ دەکات و هیواى تەندروست باشی هەموو لایەک دەخوازین.

 

Comments