SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Welcoming committee

posted May 28, 2019, 1:55 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza

بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەک...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١١/١٨ لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێجی زانست، بە ئامادەبوونی لیژنەی پێشوازی بەش (م. لەنجە حسێن و م. پشتیوان تاهیر)لە میانەی بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەک بەڕێز سەرۆکی بەش (پ.ی.د.مشیر مستەفا) کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشەکەمان سازدا و لە ووتەیەکی کورتدا پیرۆزبایی دەستپێکی خوێندنی زانکۆیی لە خوێندکاران کرد و هیوای دەستپێکێکی باش و سەرکەوتووی بۆ خواستن، دواتر بەڕێز (د. فواد محمد قادر) مامۆستای بەشەکەمان سیمینارێکی دەربارەی زانکۆ و کۆلێجی زانست و بەشی جیۆلۆجی پێشکەش بە خوێندکاران کرد و تێیدا ڕێنماییەکانی جڵەوگیری و ئامادەنەبوونی خوێندکارانی خستەبەر چاوی خوێندکاران. پاشان وەک دەستپێک بۆ ڕوونکردنی دیدی خوێندکاران دەربارەی زانستی جیۆلۆجی فلیمێکی دۆکۆمێنتاری یەک کاتژمێر و نیوی مۆنتاژکراو بە کوردی دەربارەی زەوی و دروست بوونی و سەرهەڵدانی ژیان و گەشەو گۆرانکاری لە زەویدا پێشکەش بە خوێندکاران کرا.

سوپاس و پێزانین بۆ ڕاگرایەتی کۆلێج بۆ پێدانی هۆڵەکە، وە سوپاس بۆ مامۆستایانی بەڕێزی بەشەکەمان (پ.ی.د. یوسف عوسمان، م. هەرێم عمر قادر، م. لەنجە حسێن، م. پشتیوان مجید، م. پشتیوان تاهیر و م. هاوبیر عەتا) بۆ ئامادەبوونیان و هاوکاریان.

شایانی باسە فلیمەکە لەلایەن گروپێک لە خوێندکارانی دەرچووی بەشەکەمانەوە ئامادە و مۆنتاژکراوە و پێشکەش بە بەش کراوە کە بریتین لەم بەڕێزانە (پێشرەو سەرکەوت، زینۆ زرنگ، باهۆز عوسمان، توانا سەرکەوت)، بۆیە سەرۆکایەتی بەش سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەیان دەکات و هیوای سەرکەوتنیان دەخوازێت.
  

Comments