SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Visitor representatives from West of Kurdistan

posted May 14, 2019, 2:56 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza   [ updated May 16, 2019, 2:35 AM ]
The representatives from the West of Kurdistan (Rojawa) were visited to the department of geology to see the facilities at the department and asking to share labs and staffs to collaborate between them in future. 
سەردانی شاندی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستان...

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١٠/٢٣ شاندی زانکۆکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە یاوەری بەڕێز ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د.سۆران محمد ممند) سەردانی بەشی جیۆلۆجیان کرد و دوای پێشوازیەکی گەرم لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەش (پ.ی.د.مشیر مستەفا)، بە یاوەری بەڕێزان (پ.ی.د. تۆڵە احمد میرزا و پ.ی.د. سالم حسن سلێمان و م. هەرێم عمر قادر) مامۆستایانی بەش سەردانی تاقیگەکانی توێژینەوەی بەشیان کرد و ئاستی پێشکەوتنی بەشەکە و تاقیگەکانی توێژینەوەیان پێناسێنرا، شاندی میوان لەکۆتاییدا پێخۆشحالی خۆیان دەربڕی بە ئاستی بەرزی بەشەکە و بوونی ئامێری پێشکەوتووی توێژینەوە لە بەشەکەمان و داوایان کرد کە هاوکاریان بین و سەردانی زانکۆکانیان 
لە کوردستانی ڕۆژئاوا بکەین تا هەماهەنگیان بین لە گەشەسەندنی زانکۆکانیان.


Comments