SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

visiting to our department

posted Jan 16, 2020, 12:57 PM by Sardar Saleem Fatah Karim
سەردانی زانستی...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٠/١/٧ خوێندکارانی قۆناغی یەکی بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێزان (م. عوسمان تۆفیق و م. جەزا) بە گەشتی زانستی سەردانی بەشەکەمانیان کرد، بەمەبەستی ئاشنا بون بە جیوڵوجی و جیاکردنەوەی لەگەڵ شوێنەوار وە ئاشناکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانستەکە.
لەلایەن مامۆستایانی بەشەکەمان بەڕێزان (م. لەنجە حسێن، م. دانیار ابوبکر، م. شاباز یادگار، م. ڕاز نەوازد و م. پێشرەو سەرکەوت) پێشوازیان لێکرا و زانیاریان دەربارەی بەشی جیۆلۆجی و زانستی جیۆلۆجی بە خوێندکارانی میوان دا.
سەرۆکایەتی بەش دەستخۆشی لە مامۆستایان پێسوازیکار و وانەبێژ دەکات و بەگەرمی بەخێرهاتنی مامۆستا و خوێندکارانی میوان دەکات و هیوای سود وەرگرتنی زانستیان بۆ دەخواێت.



Comments