SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

visiting to our department

posted Jan 16, 2020, 12:46 PM by Sardar Saleem Fatah Karim

سەردانی زانستی بۆ بەشی جیۆلۆجی...

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٢٠١٩/١٢/٢٣ خوێندکارانی بەشی (گاز و پێترۆڵ)ی پەیمانگای (زانست)ی ناحوکمی لە سلێمانی، بە گەشتێکی زانستی سەردانی بەشی جیۆلۆجیان کرد، لەلایەن بەڕێزان مامۆستایانی بەشەکەمان (م. لەنجە حسێن، م. شادان محمود، م. دانەر عومەر ) پێشوازیان لێکرا و دەرباری سیستەمەکانی نەوت و گاز و جۆری بەردە نیشتوەکانیان لە هۆڵ و تاقیگەکانی بەشدا زانیاریەکانیان پێدرا و پاشان ئامێرەکانی شیکاری و دیاریکردنی porosity و ئامێری permeability test تایبەت بە نەوت و گازیان پیشاندرا.

سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاسی مامۆستایانی وانەبێژ ئەکات بەرامبەر ئەرک و ماندوبونیان.


 



Comments