SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 29, 2019, 2:34 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza
سەردانی زانستی بۆ بەشەکەمان...

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١٢/١٣ سەرۆکی بەش پێشوازی کرد لە خوێندکارانی خوێندنگای ( ئامادەیی کەناروێ) لە ناوچەی شارباژێر، کە بە سەردانێکی زانستی سەردانی بەشەکەمانیان کرد، دواتر لە لایەن مامۆستایانی بەشەکەمان بەڕێزان (م. چرۆ محمد و م. پشتیوان مجید و م. شاباز یادگار) جۆری بەرد و کانزا و بەبەردبووەکانیان بۆ باسکرا و وانەیەکی پراکتیکیشیان لە تاقیگەی نیشتوەکاندا پێوترایەوە.

سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاسی خۆشی ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات
 

Comments