SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 29, 2019, 2:27 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza
سەردانی زانستی بۆ بەشەکەمان...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١٢/٦ سەرۆکی بەش پێشوازی کرد لە خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوتی زانکۆی کۆیە، کە هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایانیان بەڕێزان (د. هاوکار باپیر و م. ئارام عەزیز) سەردانێکی زانستیان بۆ بەشەکەمان ئەنجامدا بۆ خوێندنی وانەیەکەی پراکتیکی سایسمۆلۆجی لە یەکەی داتاسێنتەری بومەلەرزەی بەشەکەمان، جێی ئاماژە بۆ کردنە مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (پ.ی. د. عمر قادر) وانەیەکی پراکتیکی دەربارەی بومەلەرزە و دوا بومەلەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بۆ باسکردن.

دواتر بەرێز (پ.د. کەمال حاجی کەریم) مامۆستای بەشەکەمان وانەیەکی پرکتیکی دەربارەی جۆری بەردەکان بە جۆری دەستی و پێکهاتەی بەردەکان لەڕووی کانزایی و بەبەردبووەکانی لەژێر مایکرۆسکۆبدا بۆ باسکردن.

سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاسی خۆشی ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات.

 


Comments