SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Untitled Post

posted Feb 11, 2020, 12:34 PM by Sardar Saleem Fatah Karim
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی
ئەمرۆ دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٢/١٠ بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوازیارانی خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر و دکتۆرا) لە بەشەکەمان بەڕێوەچوو، کە تێیدا ٤٤ خوێندکار کێبڕکێیان کرد لە سەر ٣٢ کورسی، بە جۆرێک خوازیاران فۆرمی داواکارییان بۆ ٦ کورسیان بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و بۆ ١٧ کورسی بۆ ماستەر و بۆ ٩ کورسی بۆ دکتۆرا پێشکەشکردبوو. لەکاتێکدا ٣٨ کورسی لە پلانی بەشدا دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتەوە ڕاگەیەنرا بوو.

شایانی باشە بەڕێزان جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوڕێ لەگەڵ جەنابی سەرۆکی زانکۆ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە سەردانی هۆلەکانی تاقیکردنەوەیان کرد.

Image may contain: 4 people, indoor

Image may contain: 5 people, people sitting and indoor

Comments