SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Untitled Post

posted Dec 15, 2019, 1:45 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza

سەردانی زانستی بۆ بەشی جیۆلۆجی...

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٩/١٢/١٢ کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ خوێندکارانی قوتابخانەی (بەخشندە-٢)ی بنەرەتی لە سلێمانی، بە گەشتێکی زانستی سەردانی بەشی جیۆلۆجیان کرد، لەلایەن بەڕێزان مامۆستایانی بەشەکەمان ( م. اسعد ابراهیم، م. جیهاد هیدایەت) پێشوازیان لێکرا، دواتر جۆری بەردو کانزا و کریستاڵەکان و بەبەربووەکانیان و گرکانەکانیان بە شێوەی زانستی جیۆلۆجی بۆ باسکرا.

سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت، وە سوپاسی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات لە بەرامبەر ئەرک و ماندوبونیان.

 


Comments