SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Untitled Post

posted Jul 29, 2019, 2:44 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza
سەردانی زانستی بۆ بەشەکەمان...

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١٢/١٩ سەرۆکی بەش (پ.ی.د.مشیر مستەفا) پێشوازی کرد لە خوێندکارانی پۆلی چوارەمی خوێندنگای ( تاڤگەی بنەڕەتی)، کە بە سەردانێکی زانستی سەردانی بەشەکەمانیان کرد، وە لە لایەن مامۆستایانی بەشەکەمان بەڕێزان (م. دانیار ابوبکر و م. پشتیوان مجید) بە پراکتیکی جۆری بەرد و کانزا و بەبەردبووەکانیان بۆ باسکرا.

هاوکات بەڕێز (پ. د. ابراهیم محمد جزا) مامۆستای بەشەکەمان کتێبێکی جیۆلۆجی کە لە دانانی خۆی بوو پێشکەش بە مامۆستای وانەی زانستی خوێندنگاکە کرد.

سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاس و پێزانینی خۆشی ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ و بەخشەری کتێب دەکات
 

Comments