سەردانی زانستی بۆ بەشەکەمان... دوێنێ بەرواری ٢٠١٨/١٢/١٦ خوێندکارانی خوێندنگای (حاجی ڕۆستەم)، بە سەردانێکی زانستی سەردانی بەشەکەمانیان کرد و لە لایەن مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (م. فەهمی عوسمان) جۆری بەرد و کانزا و بەبەردبووەکانیان بۆ باسکرا. سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاسی خۆشی ئاراستەی مامۆستای وانەبێژ دەکات. |


