سەردانی زانستی بۆ بەشەکەمان... ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٨/١٢/١٦ سەرۆکی بەش پێشوازی کرد لە خوێندکارانی پۆلی هەشتی خوێندنگای ( خاتوو لیسی)، کە بە سەردانێکی زانستی سەردانی بەشەکەمانیان کرد، دواتر لە لایەن مامۆستایانی بەشەکەمان بەڕێزان (م. پشتیوان مجید و م. ئەسعەد ابراهیم) بە پراکتیکی جۆری بەرد و کانزا و بەبەردبووەکانیان بۆ باسکرا. سەرۆکایەتی بەش بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکات و هیوای سودی زانستیان بۆ دەخوازێت و سوپاسی خۆشی ئاراستەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات. |


