خوێندکاری نموونەیی... یەکێک لە هەرە خوێندکارە نموونەییەکانی بەشەکەمان بەرێز (حسن محمد حسن)، خوێندکاری قۆناغی چوارەم و نوێنەری گشتی خوێندکارانی بەشەکەمانە، زۆر لەخۆربووردوانە و دڵسۆزانە لە خزمەت و خەمی بەشەکەیدایە و ڕۆژانە شوێندەستی لە خزمەتکردن بەجێدەهێڵێت... ئەمرۆ هەستا بە بژارکردنی لێواری باخەکانی بەردەم بەش و پاککردنەوەی کربستۆنەکان... جێگەی فەخرە بۆ بەشەکەمان خوێندکاری وامان هەیە. سەرۆکایەتی بەش سەرباری سوپاس و دەستخۆشی بۆی، هیوای زیادبوونی نموونەی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت |

