SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Students seminar

posted May 28, 2019, 2:08 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza

سیمیناری خوێندکاران...
ئەمڕو بەرواری (۲۱-۱۱-۲۰۱۸) بەشەکەمان دەرفەتێکی سازاند بۆ هەردوو خوێندکاری پێشەنگی بەشەکەمان بەڕێزان (حەسەن محمد، لە قۆناغی چوارەم و دەشنێ رسول لە قۆناغی سێیەم) بە مەبەستی پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان لەژێر ناونیشانی (خوێندکاری زانکۆ و هونەرەکانی ژیانسازی)، کە تیایدا باسی ئەزموونی سەرکەوتنی خۆیان و گرنگی و بە تێشووکردنی زانکۆ و هونەری مامەڵەکردن و ڕێکارەکانی پلەی یەکەمبوون و چۆنێتی ئەزموون وەرگرتن لە چوار ساڵی زانکۆ بەمەبەستی بڕیاردانێکی تەندروست بۆ ژیان و کەسایەتی سەرکەوتوو لە زانکۆ خرایە ڕوو.

سەرۆکایەتی بەش دەستخۆشیان لێدەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت و نموونەیان زیاد بێت. هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی خوێندکارانی بەشەکەمان دەخوازی

 

Comments