SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

seminar

posted Jan 16, 2020, 1:02 PM by Sardar Saleem Fatah Karim
پێشکەشکردنی سیمینار...
ئەمرۆ بەرواری ٢٠٢٠/١/٧، بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش، لیژنەی پێواژوی بۆلۆنیای بەشەکەمان، بەمەبەستی بەرچاوڕوونی زیاتر و چۆنێتی ئامادەکاری پێواژوی بۆڵۆنیا بۆ قۆناغەکانی خوێندنی ساڵانی داهاتووی قۆناغەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم، سێ سیمیناریان پێشکەش بە ستافی مامۆستایانی بەش کرد لەژێر ئەم ناونیشانانەی خوارەوە:
1- Introduction to Bologna processes, لەلایەن د. دیڤان عوسمان

2- Contact hours and Self-study in Bologna processes, لەلایەن د. عیرفان عمر

3- Bologna processes in Geology Department, لەلایەن د. سیروان حمە احمد

پاشان دەرگای گفتوگۆ و خستنەرووی سەرنج و تێبینیەکان کرانەوە و دوای راگۆڕینەوە هەمووان هیوای سەرکەوتنی پێواژوەکەیان خواست.

سەرۆکایەتی بەش دەستخۆشی لە لیژنەی پێواژوی بۆڵۆنیای بەش و رێکخەری سیمینارات بەڕێز (م. ئازاد سەنگاوی) دەکات، هیوای باشتر جێگیرکردنی پێواژوەکە دەکات.




Comments