SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Scientific Visiting

posted Dec 4, 2019, 10:26 AM by Sardar Saleem Fatah Karim
سەردانی زانستی...
رۆژی دوشەممە بەرواری ( 25-11-2019)، خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بە سەرپەرشتی بەرێزان (پ.د.دلێر حسێن و م. شادان محمود)، سەردانێکی زانستیان بۆ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی- ئەنجامدا.
لە میانەی سەردانەکەدا، تاقیگەكانی (نەوت، ئۆرگانیك پیترۆلۆجی) بە خوێندکارانمان ناسێنرا لەلایەن بەڕێزان (د.فەرەیدون نەجم رەشید) سەرپەرشتیاری تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی و (هێمن عوسمان محەمەد) كارمەند لە تاقیگەی ئۆرگانیك پیترۆلۆجی، (زانا كمال الدین و كەژاڵ محەمەد) لە تاقیگەی نەوت، (د.كاروان محەمەد رەئوف) سەرپەرشتیاری فلۆرسنت مایكرۆسكۆب، وە روونكردنەوەی پێویست لەبارەی كارەكانی تاقیگەكان و شێوازی بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە ئامێرەكان، خرایەڕوو.


  


Comments