SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Published book

posted Sep 4, 2019, 2:26 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza   [ updated Sep 4, 2019, 2:30 AM ]

زەویناسی بۆمنداڵان

تازەترین بەرهەمی پڕۆفیسۆر د.ئیبراهیم محەمەد جەزا لە بەشی جیۆلۆجی  پەڕتووکێکی بواری زەویناسییە کەبەتایبەت بۆ منداڵان نووسیویەتی. نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەنووسێت:" چەندین ساڵە سەرقاڵى نووسینى پەڕتووکى زەویناسیم بەزمانى کوردى بۆ گەورەکان و بەتایبەتى بۆخوێندکارانى زانکۆ، کە هیوادارم ئەو چەند کتێبەى بەندە سوودى هەبووبێت و کتێبخانەى کوردى دەوڵەمەندترکردبێت. گومانیشم نییە کە کارەکانم بێ کەموکوڕیى نییە و هەوڵدەدەم لە چاپەکانى داهاتوودا هەرکەمییەک هەبێت چاکیان بکەم. بەبیرمدا هات بۆچى کتێبێکى زەویناسى بۆمنداڵان نەنووسم؟ سەیرم کرد لەوبابەتەمان لە کتێبخانەى کوردیدا نییە و زەویناسیش زانستێکە لە ئێستادا لەزانکۆکانى کوردستان جێگەى خۆى کردۆتەوە و وڕۆڵى تایبەتى هەیە لە تێگەیشتنى بارى جیۆلۆجى کوردستان... بەهەرحاڵ دەستم کرد بەنووسینى ئەم کتێبە بۆمنداڵانى کورد، ئەزانن بۆماوەیەک ڕامام و نەمدەزانى چۆن دەستپێبکەم! تائێستا نووسینەکانم بۆ گەورەکان بووە، لەوانەیە بابەتەکان لەڕووی زانستییەوە پێشکەتوو بووبێت بەڵام بۆ من ئاسانتر بوو وەک لەدەستپێکردن بە نووسین بۆ منداڵان،  بۆیە ئاسان نییە نووسین بۆ کەسانێک کە لەقۆناغى خوێندنى بنەڕەتیدابن، دەبێت ئەو بابەتە وا یلێبکرێت کە ساکارو ئاسان بێت و لەهەمانکاتدا بابەتە زانستییەکەش زیانى پێ نەگات."  ئاشکرایە نووسین بۆ منداڵ پێویستە کورت بێت و ساکار بێت و وشەکان بڵاوبن و نابێت وردەکارى باس بکرێت و تا بتوانیت وێنەى ڕەنگاو ڕەنگ بەکاربهێنیت، نووسەر لەم ؛تێبەدا هەوڵی تەواوی دووە کە ئەوبنەمایانە پەیڕەوبکات. هیوادارین منداڵە چاوگەشەکانى کورد سوود لەم کتێبەوەربگرن و جێگەى خۆى لەناو منداڵاندا بکاتەوە و کتێبخانەی کوردیش دەوڵەمەندتر بکات . نووسەر دەنووسێت:"  بەباشم زانی کە لە ئێستادا کتێبەکە قەبارەیەکی بچووکی هەبێت و پاش بڵاوبوونەوە و وەرگرتنی بیر و ڕای منداڵانی کوردستان ئەگەر کاردانەوەی خوێنەران باش بوو، ئەوە دەکرێت بۆ چاپەکانی داهاتوو پڕۆژەکە گەورە بکرێت و زانیاری زۆر زیاتر لەخۆبگرێت". بە سوپاسەوە مەڵبەندی کوردۆلۆجی \ زانکۆی سلێمانی  ئەرکی چاپکردنی ئەم کتێبەی لە ئەستۆگرت، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.


Comments