SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

meeting

posted Jun 6, 2020, 3:38 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەش

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرواری ٢٠٢٠/٦/٤، لە پابەندبوون بە جێبەجیکردنی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی بۆ کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.مشیر مستەفا)، ئەنجومەنی بەشی جیۆلۆجی، هەشتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ گرێدا. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئیقرارکردنی نەخشەبڕیاری ئەنجومەنەکە تایبەت بە ئەژمارکردن و میکانیزمی گونجاوی پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەمساڵی خوێندن پشتبەست بە "ڕێنماییەکانى هەڵسەنگاندنى کۆتایی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠ )"، ژمارە (٥٣٢٤ )ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێم، کە لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٦/١) دەرچووێنرا.

نەخشە بڕیارەکە (سێ) تەوەری لە خۆ گرتووە:
تەوەرى یەکەم: تایبەت بە سیستمى پێواژۆى بۆڵۆنیا (خوێندکارانى قۆناغى یەک)
تەوەرى دووەم: تایبەت سیستمى ساڵانە (خوێندکارانى قۆناغەکانى دوو، سێ و چوار)
تەوەرى سێیەم: تایبەت بە خولى ڕاهێنانى جیۆلۆجیاى کێڵگەیی (مەشقى هاوینە)

هەریەک لەم تەوەرانە پەیوەست بە ڕێنماییەکان چەندین بڕگە و خاڵبەندی وورد و گونجاوی بۆ داڕێژراوە.

لە کۆتایی نەخشە بڕیارەکەدا تێبینى ئەوە دراوە کە ئەم نەخشە بڕیارە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، تەنها بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠ ) بۆ مەبەستى تەواوکرنى خوێندن جێبەجێ دەکرێت٠


Image may contain: one or more people and indoor

Image may contain: 1 person, sitting and indoor

Comments