SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Lab description

posted May 28, 2019, 1:48 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza


سڵاو بەڕێزان و خۆشەویستان......

بەشی جێۆلۆجی زانکۆی سلێمانی ، بە خۆشحاڵییەوە ، زنجیرە باسێکتان پێشکەش دەکات لەسەر جۆر و توانای تاقیگەکانی. لێرەوە، هەر جارە و باسی یەکێک لە تاقیگەکان دەخەینە بەردەم بەڕێزتان، بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بن بە توانای بەشەکەمان و زانیاریتان لە بارەیانەوە هەبێت. 
بۆ ئەم هەفتەیە ئەم تاقیگەیەتان پێ ئاشنا دەکەین:

١- تاقیگەی Geosoftware 
بفەرموون کورتە باسێک لەسەر ئەم تاقیگەیە.

تاقیگەی Geosoftware : یەکێکە لە تاقیگەکانی بەشەکەمان، دەکەوێتە نهۆمی دووەمی بینای بەشی جیۆلۆجی و بەڕووبەری نزیکی (١٥٠ ) مەتری چوارگۆشە. ١٠م x ١٥ م.
لەم تاقیگەیەدا ٢٠ کۆمپیوتەری جۆری (HP desktop) بەردەستە، سەرجەمیان (windows 7) یان لەسەر دابەزێندراوە. هەروەها بەرنامەکانی Office 2016) و بەرنامەکانی کۆمپانیای Golden software یش دابەزێندراون.
--------------------------------------------------------
لەم تاقیگەیەدا دوو قۆناغ وانە دەخوێنن:

١- قۆناغی یەکی جیۆلۆجی : خوێندنکارانی ئەم قۆناغە دەتوانن سوودمەندبن لەم تاقیگەیە. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ هەریەکە لە بەڕێزان: د.عمر بەشی تیۆری وانەی کۆمپیوتەر و م.ئازاد و م.زانا بەشی پراکتیکی هەمان وانە دەڵێنەوە. کە تێیدا بابەت و بەرنامەکانی Office 2016 بەگشتی بە خوێدکاران ئاشنا دەکرێن وەک:
Microsoft word 2016
Microsoft Excel 2016
Microsoft power point 2016

٢- قۆناغی دووی جیۆلۆجی: خوێندنکارانی ئەم قۆناغە دەتوانن سوودمەندبن لەم تاقیگەیە. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ هەریەکە لە بەڕێزان: د.سیروان بەشی تیۆری وانەی Geosoftware و م.سردار سلیم فتاح و م. هێمن فریق بەشی پراکتیکی هەمان وانە دەڵێنەوە. کە تێیدا ئەم بابەتانە دەوترێنەوە:

Golden software Grapher v.13
Golden software Surfer v.14
Golden software Strater 5
CorelDRAW X6.

هیوای سوود وەرگرتن و سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران دەخوازین و سوپاس و دەست خۆشیمان هەیە بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیاری ئەم تاقیگەیە.

سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی
  

Comments