SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Job vacation

posted Dec 4, 2019, 9:54 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

چاوپێکەوتنی هەلی کار...

ئەمڕۆ رۆژی ٥ شەممە بەرواری ٢٠١٩/١١/٢١ ، سەرۆکی بەش (پ.ی.د.مشیر مستەفا) بە یاوەری مامۆستایانی بەشەکەمان (پ.ی.د.سالم حسن و پ.ی. د.فواد قادر و م. لەنجە حسێن) پێشوازیان کرد لە نوێنەرانی کۆمپانیای شلمبرجر، لەسەرەتادا نوێنەران سیمینارێکیان دەربارەی کار و چالاکیەکانی کۆمپانیا پێشکەش بە خوێندکاران کرد ، دواتر دەستیان کرد بە چاوپیکەوتن لەگەڵ خوێندکارانی دەرچوو بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار بۆیان...

جێ خۆیەتی وەک سەرۆکایەتی بەش سوپاسی کۆمپانیای ناوبراو و هەر یەک لە بەڕێز (پ.ی.د.کارزان) بەڕیوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و بەرێز (د. دەرون) بەڕیوەبەری سەنتەری هەلی کاری زانکۆ بکەین لە کارئاسانی و رەخساندنی ئەم هەلە.

بەهیوای دەستخستنی کار بۆ خوێندکارانی دەرچوومان.




Comments