SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Geology Activities‎ > ‎

Department of Geology/ Baghdad university

posted May 23, 2019, 12:01 AM by Sarkhel Hawre Mohammed Raza

میوانداری...
ئەمرۆ بەرواری ٢٠١٨/١١/٧، بەڕێز سەرۆکی بەش (د.مشیر مستەفا) بە یاوەری بەشێک لە مامۆستایانی بەشەکەمان میوانداری بەرێز (د.سەلام دلێمی) سەرۆکی بەشی جیۆلۆجی پێشوو-زانکۆی بەغدایان کرد و لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باسی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و بەرەوپێشچونی توێژینەوەکانی بەشی جیۆلۆجی و زانکۆی سلێمانی کرا، هەروەها سەرۆکی بەش تاقیگەکانی توێژینەوە و هۆڵەکان و تاقیگەکانی خوێندنی بەشەکەمانی بە بەڕێز (د. سەلام دلێمی) و هاوڕیکانی ناساند، شایەنی باسە دکتۆری میوان و هاوڕێیانی سەرسامی تەواویان دەربڕی لە بوونی کەمپی مۆدێرنی زانکۆی سلێمانی و هۆڵ و تاقیگەی پێشکەوتوو و بوونی ئامێرە پێشکەوتووەکانی توێژینەوە لە کوردستان و بەرەپێشچوونێکی بەرچاوی زانکۆی سلێمانی لە نێو ریزبەندی زانکۆکانی عێراق.

دواجار بە سوپاس و پێزانینی زۆرەوە بۆ بەڕێز (پ.د. کەمال حاجی کەریم) مامۆستای بەشەکەمان هاوڕێیەتی بەڕێز سەرۆکی بەشی جیۆلۆجی-زانکۆی بەغدا کرا بۆ دەرچوونی مەیدانی و گەشتێکی زانستی بۆ ناوچەکانی شارباژێر و بەجێگەیاندنی وەرگرتنی داتا و نموونەی بەرد بۆ خوێندکارانی باڵای بەشی جیۆلۆجی-زانکۆی بەغدا کە بەڕێز (د. سەلام دلێمی) سەرپەرشتیان دەکات.

سەرۆکایەتی بەش هیوای گەشتێکی بەسود و سەلامەتیان بۆ دەخوازێت.

 

Comments