SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Book Publishing

posted Jun 6, 2020, 3:32 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

کتێبی زانستی...

سێیەمین بەرهەمی کتێبی مامۆستای بەشەکەمان بەرێز (پ. د. عزالدین نجم الدین بابان) بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز (د. حامد نصار السعدي) شارەزا لە جیۆفیزیک، بە ناونیشانی (Introduction to the seismic exploration) کەوتە بەر دەستی مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەرانی جیۆلۆجی.

شایانی باشە کتێبەکە پێداچوونەوەی زانستی بۆکراوە لەلایەن مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (پ. د. بەختیار قادر عزیز)، هەروەها لەلایەن سێ هەڵسێنگێنەری پسپۆڕ هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ کراوە٠

وەک سەرۆکایەتی بەش وێڕای پشتگیری بەردەواممان بۆ ئەم جۆرە چالاکیە زانستیانەی مامۆستایان هاوکات سوپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستایانی ناوبراوی سەرەوە دەکەین و هیوای بەرهەمی پڕ زانستی و بەپێزیان بۆ دەخوازین...

زۆر سوپاس بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ کە ئەرکی هەڵسەنگاندن و لە چاپدانی کتیبەکەی لەئەستۆ گرت.

سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی



Comments