SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Activity

posted Jun 6, 2020, 3:27 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

ێبینیەکانی پسپۆری ئەندازیاری نەوت عصام الچلبي(رئيس شركة نفط الوطنية العراقية في الثمانينات..والآن في عمان).سەبارەت بە داڕمانی نرخی نەوتی ئەمریکی

ئەوی کە ئەمڕۆ ڕووی دا ڕووداوێکی مێژوویی یە و قەت ڕووی نەداوە لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی پیشەسازی نەوتەوە و نموونەی نەبووە لەم مێژووەدا.
لەسەرەتادا لە ئاڵوگۆری بازاڕەکانی ئاسیاوە سەری هەڵدا..کاتێک کە نەوتی ئەمریکی WTI دابەزینی پلە بەپلەی دەست پێکرد لەماوەی چەند کاتژمێرێکا دابەزی لە 18
دولاربۆ 10 دۆلار /بەرمیل. ئەم نرخە تایبەتە بەو نەوتانەی کە ئەنێردرێ بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا تابەتە بەجۆری
نەوتی سووک (API 42-37) کە ڕێژەی کەمی سەلفەر و خڵتەی تێدایە و بەرهەم دەهێنرێت لە ولایەتەکانی تەکساس و لویزیانا و باکوری داکوتا).هەروەها دوبەی و عەمان و ئۆرالی ڕووسی هەندێ ووڵاتی تر.
کاتێک ئەم نەوتانە کەوتنە بازاڕی نیۆیۆرک بۆ ئاڵوگۆڕکردن..بەردەوام و بەخێرایی نرخی دابەزی بۆ 5 دۆلار پاشان بۆ تەنها چەند سەنتێک لەکاتی داخستنی بازاڕەکەدا.
بەردەوام دابەزی بۆ سالب 37 دۆلار بۆ گرێبەستەکانی مانگی 5 لەکاتێکا ئەوانەی مانگی 5 و 6 و 7 و دواییش لە ئاستی خۆیا مابوونەوە بە دابەزینێکی کەم . هەرچی ئەو گرێبەستانەی مانگی 5 یشە بەردەوام بوون تا کاتژمێر 2:30 ی ڕۆژی سێشەممە و دوایی لەسەر سکرینی ئاڵوگۆڕی نرخەکان سڕرایەوە.
سالب مانای ئەوەیە کە فرۆشیار ئامادەیە کە هەموو نەوتەکەی بدات لەگەڵ پێدانی بڕێک پارەی زیادیش لەگەڵی تەنها بۆ ئەوەی خۆی لە نەوتەکە ڕزگار بکا چونکە بڕی تێچووی مانەوەی لە پاپۆڕەکەیا زۆر لەوە زیاترە کە بەتاڵی کاو خۆی ڕزگارکا لێی.بۆیە 37 دۆلاریش ئەیا بۆ هەموو بەرمیلێک کە بەتاڵی کەن.
ئەتوانین ئەم ڕووداوە نامۆیە لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەڵسەنگێنین:
1- سەبارەت بە نەوتی ئەمریکی WTI بۆ گرێبەستەکانی مانگی 5 نامۆ نیە کەنرخەکانی مووجەب بن..وا بۆی ئەچم کە ئەمیش نرخەکانی بەرەو دابەزین بڕوات .
2- بەکارهێنانی نەوت لە ناو ئەمریکا و نەفرۆشتنی و ناردنی بۆ دەرەوەی ووڵات.
لە سەرەتای ئەم بەلایەی کۆرۆناوە ڕێژەی بەکارهێنان دابەزینی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە ئەویش بەهۆی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچۆی ناوشار و فڕۆکەو پاپۆڕەکان..وەستانی کارگەو زۆربەی سێکتەرەکانی ژیانی ناو ئەمریکا.بۆیە ئەونەوتەی کە پارێزراوە لە کۆگاکانی هەڵگرتن هەروەک خۆی ماوەتەوە.
3- هەرچی ووڵاتە بەرهەم هێنەرەکانیشە بەردەوام نەوتیان زیاتر ناردووە بۆ بازاڕەکان تاوای لێهات نەوتی ماوەی نەفرۆشراو زیاتر بووە لە 30 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژیکا..بۆیە داوای کڕین زۆر دابەزی.
4- ئۆبیک سەرکەوتوو نەبوو لەدابەزینی بەرهەمهینان لەمانگی 3 دا کە بووە هۆی ئەوەی قوڕاوەکە خۆشتر کا بۆ نوقم بوون.
5- بەهۆی فشاری ئەمریکاو هەوڵێکی زۆر ئۆپک توانی بڕیاری ئەوە بدا کەلەوبڕە زۆرەی کەزیادی کردووە تەنها ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە کەمکاتەوە لەکاتێکا ئەبوایە ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە کەمکاتەوە.
لەهەموەی سامناکتر و هەڵەی بڕیارەکە ئەوە بوو کە جێبەجێ ئەکریێت لەسەرەتای مانگی 5 ەوە.لەکاتێکا بڕیارەکە دەرچوو لە 12/4 ەوە.
هەرەوەها سعودیەش کەوتە فڕکان فڕکان بۆ فرۆشتنی نەوت بە داشکاننی تایبەتیەوە.
هەرچی عێراقیشە ڕەزامەندی تەواوی دەربڕی بۆ بڕیارەکەی ئۆپک کە 1,061 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە کەم بکاتەوە..ئەویش بەدابەزینی بەرهەمی نەوت بۆ 2,5 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.
دابەزینی نرخەکانی نەوت بەم شێوەیەی لای خوارەوەی لێهات:
"کاتیک بازارەکان داخراون:
گرێبەستەکانی مانگی5 سالب 37 $/بەرمیل.
گرێبەستەکانی مانگی 6 21 $/بەرمیل.
گرێبەستەکانی مانگی 7 27 $/بەرمیل.
گرێبەستەکانی مانگی 8 29 $/بەرمیل.

لەکاتێکا ئەم بار و دۆخە ئاوا بەردەوام بێت.بێگومان ئەم نرخانەش بەرەو دابەزین دەڕۆن .
ئەگەر پرسیار بکرێ.بۆ نرخی هەندێ لە جۆرەکانی نەوت وەک برنت و دوبەی چەند جۆرێکی تریش زۆر دانەبەزیوە.؟.لەبەرئەوەی بازاڕەکانیان جیاوازە فرۆشتنیان هێشتا بەردەوامە.
هەروەها نەوتی عێراقیش تەنها 15% ی بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا ئەڕوات کە ئەکاتە بڕی 450,000 بەرمیل ڕۆژانە. وابڕیارە بۆ مانگی داهاتوو دایبەزێنن بۆ 350,000بەرمیل ڕۆژانە.
ئەوەی گرنگە کەباسی بکەین لەبارەی کاریگەری ئەم ڕووداوە نەخوازراوە لەسەر ناردن و فرۆشتنی نەوتی عێراق و دارمانی نرخی نەوت وە پابەندبوونی عێراق بە بڕیاری ئۆپک..زۆر زۆر سامناکە و زۆر کەس پێی نازانن. کورتهینان لە بودجەی عێراق بۆ سالی 2020 زۆر زیاتر ئەبێ لەوەی کە پێشتر ڕووی داوە..خوا رەحم بە فەقیر و هەژار کات.
ئەوەی کە جێگای نائومێدی دڵتەنگیە تائێستا سیاسەتمەدارەکانی عێراق هیج ئامادەکاریەکیان نەکردووە بۆ ئەم کورتهێنانە.
لەکۆتاییدا ئەمەوێ ئەم دوو تێبینیە بخەمە ڕوو:
ـــ ئەم بارو دۆخەی ئێستا لە قازانجی وولاتە کڕیارەکانی نەوتە.
ـــ ئەمریکا یەکەم وولاتە لەبەرهەمهێنانی نەوتا..لە ساڵانی 1952 ەوە تا 2019 بەرهەمهێنانی کەمتر بووە لە کڕین بەلام ئێستا پێجەوانە بۆتەوە.بۆیە نەوتەکەی بەم شێوەیە دابەزیوە و لە کەنەداش بە سالب ئەفرۆشێ.
ئەمەی کە ڕووی داوە کاریگەری زۆری ئەبێ لەسەر داڕمانی ئابووری کۆمپانیاکانی ئەمریکا و خاوەنی بیرە نەوتە بچووکەکان کە ئەبێتە هۆی داخستنی یا افلاس بوونیان.

خوای گەورە هەژار و کەم دەرامەتەکان بپارێزێت..

لەلایەن د. سەردار محمد رەزا- مامۆستا لە بەشەکەمان.

Image may contain: 1 person, sitting and indoor

Comments