SCI Departments‎ > ‎Geology‎ > ‎Untitled‎ > ‎

Activity

posted Jun 6, 2020, 3:26 AM by Sardar Saleem Fatah Karim

ڤایرۆسی کۆرۆنا وچاودێری جموجۆڵی دانیشتوانی
عێراق و کوردستان
(زەنگی مەترسیدار)
.
لەتازەترین کاریاندا کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە جیهان هەستا بە بڵاوکردنەوەی جموجۆڵی هاوڵاتیان لە هەموو وڵاتەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ ئەوەی یارمەتی حکومەتەکان بدەن لە بڕیاردان و چۆنێتی بەڕێوەچونەی پرۆسەکەرەتینادا.
لە وڵاتی عێراق و کوردستان پرۆسەی کەرەتینا بەباشی بڕێوەدەچێت لە زۆربەی سێکتەرەکان بەڵام داتایی مەترسی داریشی تیا کە دەبێت هەڵوەستەیان لەسەر بکرێت هەروەها بەراوردی بە وڵاتی تر چیمان کردووە
بەگوێرەی داتاکان لەعێراق

۱ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ شوێنە گشتیەکان و کافێ و چێشتخانە و مۆڵ و سینەماکان بە ڕێژەی لەسەدا ٦٤٪ کەمی کردووە

۲ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ دەرمانخانە و کۆگای دەرمان و باخەکان و
بەقاڵ و کۆگاکانی خواردن بە ڕێژەی ٤۲ ٪ لە سەدا کەمی کردووە

۳ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ پارک و شوێنی گەشتیاری و بەخچەکان و قەراغی ڕووبارەکان بەڕێژەی ٤۸ ٪ لەسەدا کەمی کردووە

٤ـبە کارهێنای هۆکاری گواستنەوە و پاس و چونەدرەوە بە هۆکاری گواستنەوە وسەردانی شوێنەکان بە بەکارهێنای هۆکاری گواستنەوە بە ڕێژەی ٦۱ ٪ کەمی کردووە

٥ـ سەردانی هاوڵاتیان بۆ شوێنی کار واتە دەوامی فەرمانبەران و چون بۆسەرکار بەڕێژەی ٥٥٪ لەسەدا کەمی کردووە

٦ـ جموجۆڵی ناوگەڕەکەکان (زەنگە مەترسی دارەکە) چونە دەروەی خەڵکی لەناو گەڕەکەکان زۆر زیادی کردووە کە ئەمە زۆر ترسناکە و دیارە لە نەبوونی چاودێری حکومەت لەگەڕەک و کۆڵانەکان چونە دەروە بەڕێژەی ۲۱٪ زیادی کردووە

دەرئەنجام : هەموو ڕێژەکان دڵخۆشکەرن تەنها جموجۆڵی ناوگەڕەکەکان زیادی کردووە و مەترسی دارە کە ئەمەش سەلمێنەری وتەکانی بەڕێ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە زۆربەی کەیسەکانی ۷۹ ٪ لەسەدا کۆرۆنا لە کوردستان بە هۆبەرکەوتنەوە لەگەڵ توشبووەکان دەرئەنجامی سەردانی نێوان گەڕەکەکان و خەڵکەکە پابەند نین بەتەواوەتی نیە

ڕوونکردنەوە : ئەم پرۆسەی چاودێری جموجۆڵە بە هۆی چاودێر مۆبایلەکانمان دەکرێت کاتێک سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ورد چاودێری جوڵەکانمان دەکات
* بەپێ سەرچاوەی داتاکا ئەم ڕاپۆرتە بەشێوەیەکی کاتی بڵاو دەکرێتەوە و پاشان لادەبرێت تەنها بۆ سودی لایەنە پەیوەندی دارەکانە

سەرچاوە
۱ـReuters-technology-news

فهمی عثمان محمد
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی
بەشی جیۆلۆجی

تکایە ئم بابەت شێر و بڵاوبکەنەوە با بگاتە دەستی لایەنی پەیوەندی دار

No photo description available.

Comments