Untitled
meeting
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەش ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرواری ٢٠٢٠/٦/٤، لە پابەندبوون بە جێبەجیکردنی ڕێنمایەکانی خۆپارێزی بۆ کۆرۆنا، بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.مشیر مستەفا)، ئەنجومەنی بەشی جیۆلۆجی، هەشتەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ گرێدا. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئیقرارکردنی نەخشەبڕیاری ئەنجومەنەکە تایبەت بە ئەژمارکردن و میکانیزمی گونجاوی پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەمساڵی خوێندن پشتبەست بە "ڕێنماییەکانى هەڵسەنگاندنى کۆتایی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠ )"، ژمارە (٥٣٢٤ )ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حوکمەتی هەرێم، کە لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٦/١) دەرچووێنرا. نەخشە بڕیارەکە (سێ) تەوەری لە خۆ گرتووە: هەریەک لەم تەوەرانە پەیوەست بە ڕێنماییەکان چەندین بڕگە و خاڵبەندی وورد و گونجاوی بۆ داڕێژراوە. لە کۆتایی نەخشە بڕیارەکەدا تێبینى ئەوە دراوە کە ئەم نەخشە بڕیارە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، تەنها بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠ ) بۆ مەبەستى تەواوکرنى خوێندن جێبەجێ دەکرێت٠ |
Research
توێژینەوەی زانستی... بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی زانستی مامۆستای بەشەکەمان بەرێز (د. عرفان عمر موسی) لەسەر بەردی میتاگابرۆی ماوەت ئۆفێۆلایت، کە تێدا پشت بەست بە لێکۆلینەوەی پێترۆمایکرۆسکۆبی تیشکی خستۆتە سەر بەردی میتاگابرۆ کە خاوی کبریتیدەکانی بەردی گابرۆی ماوت ئۆفیۆلایتی لەخۆ گرتووە لە ناوچەی کوڕەداوێ، تێیدا پێتۆجێنیتیکی خاوەکەی قۆناغ بەند کردووە. سەرۆکایەتی بەش دەستخۆشی خۆی ئاراستەی مامۆستای ناوبراو دەکات و هیوای بەرهەمهێنانی بڵاوکراوەی زیاتر و بەپێزتری بۆ دەخوازێت. بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیکی ئەم بەستەرە بکە: |
Research
وێژینەوەی زانستی... سەرۆکایەتی بەش دەستخۆشی خۆی ئاراستەی مامۆستای ناوبراو دەکات و هیوای بەرهەمهێنانی بڵاوکراوەی زیاتر و بەپێزتری بۆ دەخوازێت. http://ibgm-iq.org/ibgm/index.php/ibgm/article/view/400/395 |
Book Publishing
کتێبی زانستی... سێیەمین بەرهەمی کتێبی مامۆستای بەشەکەمان بەرێز (پ. د. عزالدین نجم الدین بابان) بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێز (د. حامد نصار السعدي) شارەزا لە جیۆفیزیک، بە ناونیشانی (Introduction to the seismic exploration) کەوتە بەر دەستی مامۆستایان و خوێندکاران و توێژەرانی جیۆلۆجی. شایانی باشە کتێبەکە پێداچوونەوەی زانستی بۆکراوە لەلایەن مامۆستای بەشەکەمان بەڕێز (پ. د. بەختیار قادر عزیز)، هەروەها لەلایەن سێ هەڵسێنگێنەری پسپۆڕ هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ کراوە٠ وەک سەرۆکایەتی بەش وێڕای پشتگیری بەردەواممان بۆ ئەم جۆرە چالاکیە زانستیانەی مامۆستایان هاوکات سوپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستایانی ناوبراوی سەرەوە دەکەین و هیوای بەرهەمی پڕ زانستی و بەپێزیان بۆ دەخوازین... زۆر سوپاس بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ کە ئەرکی هەڵسەنگاندن و لە چاپدانی کتیبەکەی لەئەستۆ گرت. سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی |
motivation
سیمینار بۆ پلەبەرزکردنەوەی زانستی... ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٠/٥/٣١ مامۆستای بەشەکەمان (فەهمی عوسمان محمد) لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەرۆ بە شیوەی ئۆنلاین، تەواوی ئەو توێژینەوانەی کە پێشکەشی کردوون بە بەش، بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا، پێشکەش بە لیژنەی سیمیناری پێکهێنراو کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د. عمر قادر احمد/سەرۆک; پ.ی.د. ئەزهەر خەلیل/ئەندام; پ.ی.د. سالم حسن/ئەندام). |
Master thesis
گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر... ئەمرۆ بەرواری ٢٠٢٠/٥/١٣ بەشی جیۆلۆجیی زانکۆی سلێمانی هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکاری بەشەکەمان بەڕێز (هاوبیر عەتا کەریم) لە پسپۆڕی ( ئاوی ژێرزەوی) لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز ( پ.ی.د.دیاری عەلی)، لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی بەگەرمی پیرۆزبایی لە خوێندکار و سەرپەرشتیار دەکات و دەستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکات، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان. |
P.hD Desertation
گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا... ئەمرۆ ٣ شەممە، بەرواری ٢٠٢٠/٥/١٢ بەشی جیۆلۆجیی زانکۆی سلێمانی هەستا بە گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری بەشەکەمان بەڕێز (پەروین عوسمان قادر) لە پسپۆڕی Sedimentology لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز ( پ د. فازڵ احمد لاوە و پ.ی.د. ئامانج ابراهیم فتاح )، وە لە ماوەی (٦) کاتژمێردا گفتوگۆکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا و تێزەکەی وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان: پ.د. عماد محمود غفور / سەرۆک/ زانکۆی سلێمانی سەرۆکایەتی بەشی جیۆلۆجی بەگەرمی پیرۆزبایی لە خوێندکار و سەرپەرشتیاران دەکات و دەستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکات، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان. |
Activity
ێبینیەکانی پسپۆری ئەندازیاری نەوت عصام الچلبي(رئيس شركة نفط الوطنية العراقية في الثمانينات..والآن في عمان).سەبارەت بە داڕمانی نرخی نەوتی ئەمریکی ئەوی کە ئەمڕۆ ڕووی دا ڕووداوێکی مێژوویی یە و قەت ڕووی نەداوە لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی پیشەسازی نەوتەوە و نموونەی نەبووە لەم مێژووەدا. لەکاتێکا ئەم بار و دۆخە ئاوا بەردەوام بێت.بێگومان ئەم نرخانەش بەرەو دابەزین دەڕۆن . خوای گەورە هەژار و کەم دەرامەتەکان بپارێزێت.. لەلایەن د. سەردار محمد رەزا- مامۆستا لە بەشەکەمان. |
Activity
ڤایرۆسی کۆرۆنا وچاودێری جموجۆڵی دانیشتوانی ۱ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ شوێنە گشتیەکان و کافێ و چێشتخانە و مۆڵ و سینەماکان بە ڕێژەی لەسەدا ٦٤٪ کەمی کردووە ۲ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ دەرمانخانە و کۆگای دەرمان و باخەکان و ۳ـ سەردانی کردنی هاوڵاتیان بۆ پارک و شوێنی گەشتیاری و بەخچەکان و قەراغی ڕووبارەکان بەڕێژەی ٤۸ ٪ لەسەدا کەمی کردووە ٤ـبە کارهێنای هۆکاری گواستنەوە و پاس و چونەدرەوە بە هۆکاری گواستنەوە وسەردانی شوێنەکان بە بەکارهێنای هۆکاری گواستنەوە بە ڕێژەی ٦۱ ٪ کەمی کردووە ٥ـ سەردانی هاوڵاتیان بۆ شوێنی کار واتە دەوامی فەرمانبەران و چون بۆسەرکار بەڕێژەی ٥٥٪ لەسەدا کەمی کردووە ٦ـ جموجۆڵی ناوگەڕەکەکان (زەنگە مەترسی دارەکە) چونە دەروەی خەڵکی لەناو گەڕەکەکان زۆر زیادی کردووە کە ئەمە زۆر ترسناکە و دیارە لە نەبوونی چاودێری حکومەت لەگەڕەک و کۆڵانەکان چونە دەروە بەڕێژەی ۲۱٪ زیادی کردووە دەرئەنجام : هەموو ڕێژەکان دڵخۆشکەرن تەنها جموجۆڵی ناوگەڕەکەکان زیادی کردووە و مەترسی دارە کە ئەمەش سەلمێنەری وتەکانی بەڕێ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە زۆربەی کەیسەکانی ۷۹ ٪ لەسەدا کۆرۆنا لە کوردستان بە هۆبەرکەوتنەوە لەگەڵ توشبووەکان دەرئەنجامی سەردانی نێوان گەڕەکەکان و خەڵکەکە پابەند نین بەتەواوەتی نیە ڕوونکردنەوە : ئەم پرۆسەی چاودێری جموجۆڵە بە هۆی چاودێر مۆبایلەکانمان دەکرێت کاتێک سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ورد چاودێری جوڵەکانمان دەکات سەرچاوە فهمی عثمان محمد تکایە ئم بابەت شێر و بڵاوبکەنەوە با بگاتە دەستی لایەنی پەیوەندی دار |