SCI Departments‎ > ‎Chemistry‎ > ‎

Archive

Chemistry Department

Latest News

:خوێندكارانى به‌ڕێز فه‌رموون ئه‌مه‌ خشته‌ى كۆتاى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى دووه‌م

Latest News

ئاست و ڕێزبه‌ندى ده‌یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رسێ قۆناغى دوو و سێ و چوار و تێكڕاى ئاست و نمره‌ى چوار ساڵى خوێندكارانى قۆناغى چوار به‌شى كیمیا, به‌ ناوى سه‌رۆكایه‌تى به‌شى كیمیا و لیژنه‌ى ئه‌زموونه‌كانى به‌شى كیمیا وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباى له‌ ده‌یه‌كه‌مه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌رچووان ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.

ڕێزبه‌ندى قۆناغى دوو

ڕێزبه‌ندى قۆناغى سێ یه‌م

ڕێزبه‌ندى قۆناغى چواره‌م

تێكڕاى چوارساڵى خوێندكارانى قۆناغى چوار

Latest News

وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان: تكایه‌ خوێندكارى خۆشه‌ویست بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ت كرته‌ له‌ قۆناغه‌كه‌ت بكه‌

:تكایه‌ سكاڵاكانتان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمێڵه‌َ

Latest News

سوپاس و پێزانین
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵ و پرۆسەی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ئەزمونەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بە شیوازی کامپەس و پاڵپشتکاری ئەلیکترۆنی، وەک سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی یەکە بەیەکەی مامۆستایانی بەشەکەمان دەکەم کە بەپەرۆشە و بە گیانێکی لێبوردوانە بەشداری پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنیان کرد و سەرکەتووانە کارەکانیان ڕاپەڕاند
هەروەها سوپاسی بڕیاڕدەری بەش، بەڕێز د. یوسف مصطفى دەکەم کە زۆر لێبوردوانە، تەنانەت لەسەردەمی کوارەنتینشدا، خەمخۆرانە ئیشەکانی بەش و لیژنەکانی بۆڵۆنیای سەرکەتوانە ڕاپەڕاند. سەرکەوتنی پێواژۆی بۆڵۆنیا بەو شێوە جوانە لەبەشەکەمان و لە کۆلێج، پشکێکی گەورەی بەر د. یوسف دەکەوێت.
سوپاسی خۆم ئاڕاستەی بەڕیزان لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەش لە هەردوو سیستەمی ساڵانە (د. کۆسار حکمت، م. سوارە جلال و م. ڕێباز فایەق) و سیستەمی پێواژۆی بۆڵۆنیا ( د. یوسف مصطفى، د. نیان نەریمان و م. کارزان عزیز ) دەکەم کە زۆر ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیەی کۆرۆنادا، بەردەوام چ لە زانکۆ و چ لە ماڵ سەرقاڵی کارەکانیان بوون بە شەو و ڕۆژ، یاخوا نموونەیان زۆر بێت و خودا تەندروست و سەرکەوتوویان بکات.
سوپاسم بۆ هەموو ئەندام و سەرۆکی لیژنەکانی بەش کە هاوکاری سەرخستنی پرۆسەکە بوون.
سوپاس و پێزانیمان بۆ بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانست و یاریدەدەری ڕاگر کە بەردەوام و ماندوونەناسانە هاوکار و لەسەرخەت بوون بۆ بەکۆتاهاتنی پرۆسەکە بە سەرکەوتووانە.
سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، کە هەمیشە پاڵپشتی بەردەوامی بەشەکەمانە و بەردەوام هاوکاربووە بۆ بەرەوپێشبردنی بەشی کیمیا.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارە خۆشەویستەکانمان لە تاقیکردنەوەکان و پرۆسەی فێربوونی ئەمساڵدا. بەهیوای ئەوەی ساڵی ئاییندە لە کامپەس و لەناو هۆڵەکانی خوێندن پرۆسەی فێربوون ئەنجامبدەین. ئومێد دەکەین پرۆسەی فێربوونی ئەلکترۆنی لەگەڵ خوێندن لە کامپەس تەوژمی زیاتر بە گەشەی پرۆسەی فێربوون بدات.
لە کۆتاییدا هیوای ساغی و سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازم، وە لە خوای گەورە داواکارم کە رزگارمان بێ لەپەتای کۆرۆنا و ئەم دۆخە تێبپەرێت و ساڵی نوێ بە دەستپێکیکی باشتر دەستپێبکەینەوە
پ. د. خالید محمد عمر
سەرۆکی بەش

Latest News

بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگاكان

مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی ئازیز ی زانكۆكانی كوردستان و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا سەرەتا لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان لێدەكەم، هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەكتان دەخوازم و هەروەها هیوام وایە كوردستانەكەمان بەرەو ئارامی و سەقامگیری ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی زیاتر هەنگاو بنێت، وەك دەزانن بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای گشتگیری كۆرۆنا و لیكەوتەكانی و ڕێكارە خۆپارێزیەكان و گرفت و قەیرانی ئابوری ، هەرێمەكەمان بە قۆناغێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم قۆناغەدا هەوڵی داوە بە رەچاوكردنی دۆخی ئابوری و سایكۆلۆجی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و پاراستی بەرژەوەندی گشتی چارەسەری واقیعی و گونجاو بۆ پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ بدۆزینەوە، لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی مامۆستایانی ئازیز و فەرمانبەرانی زانكۆكانی كوردستان بكەم كە لەم قۆناغەدا سەرباری قەیران و گرفتەكان توانیان بە گیانی لە خۆبردوویی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی هاوكاری پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ بكەن. هەر وەك پێشتر لە ئەنجومەنی وەزارەت بڕیارمان دابوو كە ئەگەر دۆخی تەندروستی هەرێمەكەمان لەبار بێت ئەوا لە ٣١/ ٥/٢٠٢٠ دەرگای كامپەسی زانكۆكان بكەینەوە و بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندنی بدەین، بەڵام بەداخەوە دواگۆڕانكاریەكانی دۆخی تەندروستی و ڕێنمایی و ڕاپۆرتەكانی دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی پێمان دەڵێن كە لە ئێستادا ناتوانین دەرگای كامپەسەكانی خوێندن بكەینەوە، بەتایبەت قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆكان لە شار و شارۆچكە و شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانەوە دێن و لە نێو بەشە ناوخۆییەكاندا نیشتەجی دەبن، هەر بۆیە لەئێستادا گەڕانەوەیان بۆ نێو كامپەس و بەشە ناوخۆییەكان مەترسی بۆ بڵاوبونەوەی زیاتری ئەم پەتایە دروست دەكات، لەم چوارچێوەیەشدا دوای ڕاوێژ و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت ، لە كۆبونەوەی ژمارە (٨)ی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە لەڕێكەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٠ بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام درا ، دوای تاوتوێ كردنی دواگۆڕانكارییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چارەنوسی پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠)، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە درا : بڕگەی یەكەم: ئەو زانكۆیانەی كە پەیڕەوی بۆڵۆنیا پرۆسێس دەكەن بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیاردرا: 1. ئەژماركردنی هەموو ئەو كریدیتانەی كە خوێندراوە و تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئەو كریدیتانەی كە نەخوێندراوە ئەوا دابەش دەكرێت بەسەر سیمیستەرەكانی داهاتوو لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و لە سیمیستەرەكانی ساڵانی داهاتوو دەخوێندرێت، چونكە بە گوێرەی سیستمی بۆڵۆنیا ئەم جۆرە گۆڕانكاریانە ڕێگەپێدراوە بە پێی بنەماكانی كۆكردنەوەی كریدیت. بڕگەی دووەم: سیستەمی ساڵانە و سیستەمی كۆرسات: بەم شێوەی خوارەوە جێبەجێ دەكرێت: 1. هەموو بەشەكان (زانستییەكان و مرۆڤایەتییەكان) ئەنجامی تێرمی یەكەمیان بۆ ئەژمار دەكرێت بۆ مەبەستی دەرچوون یان دەرنەچوونی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠). 2. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە ئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرنەچوون یاخود تاقیكردنەوەیان نەكردوە، ئەوا زانكۆكان لە ڕێگەی ڕاپۆرتی زانستی یاخود هەر میكانیزمێكی تری گونجاو هەڵسەنگاندن ئەنجام ئەدەن، بەبێ ئەوەی قوتابیان و خوێندكاران بگەڕێنەوە نێوكامپەسی زانكۆكان. 3. ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە بەئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرچوون ئەوا سەرپشكن كە دوبارە بەشداربن لەو هەڵسەنگاندنەی كە بە ڕاپۆرت و میكانیزمەكانی تر ئەنجام ئەدرێت، ئەگەر خوێندكارێك بیەوێت نمرەكانی بەرزبكاتەوە لە پێناو پاراستنی كێبڕكێی زانستی. 4. سەبارەت بە توێژینەوەی دەرچوونی قۆناغە كۆتاییەكان ئەوا نمرەكان دابەش دەكرێت لە نێوان مامۆستای سەرپەرشتیار و یەك مامۆستای تری هاوپسپۆر كە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەكە ئەنجام ئەدات. 5. سەبارەت بە قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی كۆلیجەكانی پزیشكی گشتی و پزیشكی ددان ئەوا دەنێردرێنە ناو نەخۆشخانەكان بۆ تەواوكردنی لایەنی پراكتیكی وانەكانیان و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام ئەدرێت لەبری تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠). بڕگەی سێیەم: بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانەی سەرەوە دەسەڵات ئەدرێت بە زانكوكان بۆ دارشتنی ووردەكاری جێبەجێكردن لەپێناو ڕەچاوكردن و پاراستنی جیاوازی و تایبەتمەندێتی نێوان زانكۆكان. بڕگەی چوارەم: زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش ئەم بڕیارانەی سەرەوە جێبەجێ دەكەن. بڕگەی پێنجەم: سەبارەت بە قوتابیان و خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا ئەوا بەپێی بڕیارەكانی پێشو و پرۆگرامی خوێندنی خۆیان بەردەوام ئەبن. لە كۆتاییدا هیوای تەندروستی و سەركەوتن بۆ یەكەبەیەكەی خوێندكاران و قوتابیان دەخوازم و لە ناخەوە سوپاسی دایك و باوك و كەسوكاری بەڕێزیان دەكەم كە لە پێگەیاندنی ڕۆڵەكانیاندا ماندوو بوون و درێغییان نەكردوە، هەروەها جارێكی تر پڕ بەدڵ سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرە بەڕێزەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكان دەكەم كە هەمیشە لە پێناو خزمەتكردن و پێگەیاندنی ڕۆڵەكانی نیشتیمانەكەماندا درێغیان نەكردوە. لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك. د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ٢٦/٥/٢٠٢٠

Chemistry Department News

گفتوگۆ نامەی خوێندکاری ماستەر...

ڕێکەوتی ٧. ٥. ٢٠٢٠ لە بەشی کیمیای کۆلێجی زانست، زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکاری بەڕێز (لازۆ جەزا محمد) لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکی بەشی کیمیا بەڕێز (پ.د. خالید محمد عمر ) بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا.

ناونیشانی توێژینەوەکە

Preparation and characterization of Carbon Nanomaterials and using them as an analytical probe

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ. د. ئازاد تۆفیق فیض اللە
د. تارا فواد طاهر
د. کۆسار حکمت حمە عزیز
پ.د. خالید محمد عمر

بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی كيمياوە پیرۆزبایی لە لازۆ محمد جەزا و دەکەین و دەستخۆشی و سوپاسی خۆمان ئاراستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکەین، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازێت..

Chemistry Department News

گفتوگۆ نامەی خوێندکاری ماستەر...

ڕێکەوتی ٧. ٥. ٢٠٢٠ لە بەشی کیمیای کۆلێجی زانست، زانکۆی سلێمانی گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکاری بەڕێز (کۆژی خەسرەو عبداللە ) لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز (د. دڵزار دڵشاد غفور) بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا.

ناونیشانی توێژینەوەکە:

Expression and characterization catalase enzyme from thermophilic bacteria species

لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ. ی. د. محمد بابکر مینە
پ. ی .د. سیروان محسن محمد
د. مریوان عبدااللە حمە صالح
د. دڵزار دڵشاد غفور

سەرۆکایەتی بەشی كيميا پیرۆزبایی لە خوێندکار و سەرپەرشتیاری دەکات و دەستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاراستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکات، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازێت..

Chemistry Department News

سڵاو مامۆستایانی بەڕێز ......           

رۆژی پێنج شەممە بەرواری  2020/05/07 کاتژمێر 10:30 ۆركشۆپێك ئەنجام دەدرێت لەبەشی کیمیا به‌ شیوه‌ى ئۆنلاین

  لە گەڵ ڕێزدا..........

Chemistry Department Workshop and Seminar

بۆ یەکەمین جار لە زانکۆی سلێمانی بە ئۆنلاین ۆرک شۆپ بەڕێوە چوو،
ڕۆژی پێنج شەممە (٧/٥)کۆلێجی زانست-بەشی کیمیا ھەستا بە سازدانی ۆرک شۆپێک لەژێر ناوی (various softwares for e-learning) لە لایەن د. یوسف مصطفی صاڵح ، د. نیان نەریمان محمد و مامۆستا کارزان عزیز عبدالکریم، ۆرک شۆپەکە بە بەرنامەی زووم بەڕێوە چوو ٣ کاتژمێری خایاند شایەنی باسە ۆرک شۆپەکە بەسەرکەوتووی و بێ کێشە بەڕێوە چوو.
ڕاگرایەتی کۆلێج دەست خۆشی لەمامۆستایانی پێشکەشکار دەکات وە پیرۆزبایی لە مامۆستایای بەشدار بوو دەکات وە هیواخوازە ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوامیان هەبێت لە گشت بەشەکانی کۆلێج بە تایبەتی کە ئەم پرسە داواکاری وەزارەتی خوێندنی باڵایە

Comments